ئه‌بو محه‌مه‌د ئه‌لجۆلانی ڕێبه‌ری ڕێكخراوی تیرۆریستی "ده‌سته‌ی ته‌حریری شام" ڕۆژی سێشه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه له‌گه‌ڵ سه‌له‌فییه‌كانی كورد له ناوچه‌ی ئیدلب كۆبووه‌ته‌وه و هه‌وڵیداوه تووڕه‌ییه‌كانیان كه‌م بكاته‌وه و له ده‌سته‌ی ته‌حریری شام نزیكیان بكاته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ڕۆژی سێشه‌م محه‌مه‌د ئه‌لجۆلانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌له‌فییه‌كانی كورد له مزگه‌وتێكی شاری ئیدلبی سووریا كۆبووه‌ته‌وه و ئه‌بو حه‌سه‌ن ئه‌لحه‌مه‌وی فه‌رمانده‌ی باڵی سه‌ربازی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام یاوه‌ری كردووه و كه‌ناڵه‌كانی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه‌یش له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌له‌گرام وێنه و زانیاری‌یان له‌سه‌ر دیداره‌كه بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌یش به ده‌ركه‌وتنێكی تری نوێی محه‌مه‌د ئه‌لجۆلانی داده‌نرێ، كه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری ڕه‌وته سه‌له‌فییه‌كانی كورد له سووریا كۆبووه‌ته‌وه.
ئه‌بو مه‌حموود فه‌ڵه‌ستینی یه‌كێك له ئه‌ندامانی گرووپی تیرۆریستی ته‌حریری شام له‌وباره‌وه ڕای گه‌یاندووه، كه محه‌مه‌د ئه‌لجۆلانی به‌و كاره‌ی چالاكییه‌كی مه‌زنی ئه‌نجام دا و دڵی بۆ هه‌موو پێكهاته و نه‌ته‌وه‌یه‌ك كردووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێ مسوڵمانبوون به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌گه‌ریی و ئیتنیگه‌رایی زاڵ بكات و به هاوبه‌شی هه‌مووان له ژێر په‌رجه‌می ده‌سته‌ی ته‌حریری شام كار بكه‌ن، بۆ نه‌هێشتنی كێشه‌كان و ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی ئیسلامییانه له ناوچه‌كه كه هه‌مووان وه‌ك به ئارامی تێیدا بژین.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی نزیك له ده‌سته‌ی ته‌حریری شام له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی دیداری جۆلانی و سه‌له‌فییه‌كانی كورد دووپاتی كرده‌وه، كه دیداره‌كه زۆر دۆستانه بووه و ئامانجیش لێی نه‌هێشتنی تووڕه‌یی سه‌له‌فییه‌كانی كورد بووه، له‌سه‌ر پرسی گرتنی به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی ئه‌نسارولئیسلام كه یه‌كێكه له به‌ره‌كانی سه‌له‌فییه‌كانی كورد له سووریا.
ته‌حریری شام ده‌یه‌وێ گرووپی ئه‌نسارولئیسلام جارێكی تر بخاته‌وه ڕیزی خۆیه‌وه
زیاتر گوتی، جۆلانی به ڕوونی باسی له ئامانجه‌كانی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام كرد و دووپاتی كرده‌وه، كه پرۆژه‌ی ئه‌وان بۆ هه‌موو ڕه‌وت و ڕێبازێكی ئیسلامی و نه‌ته‌وه‌یی و ئیتنییه، به باڵی سه‌ربازی و كارگێڕییه‌وه، ده‌سته‌ی ته‌حریری شام له خزمه‌تی هه‌موواندا ده‌بێ و داوایشی لێ‌كردن كه هه‌مووان پشتیوانیان لێ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه و ئامانجه‌كانیان له ئیدلب سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
له سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یران/یۆنیۆی ڕابردوو، هێزه‌كانی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام له ناوچه‌ی "جسر ئه‌لشغور" له ده‌وروبه‌ری باشووری ڕۆژئاوای شاری ئیدلب، ده‌یان سه‌ركرده‌ی ڕه‌وتی سه‌له‌فی "ئه‌نسارولئیسلام"ی كوردیان گرت، كه بریتی بوون له "مغیره ئه‌لكوردی، ئه‌بو شه‌هاب ئه‌لكوردی، عه‌بدولمه‌تین ئه‌لكوردی، ئه‌بو عه‌مار ئه‌لكوردی، ئه‌بو عه‌لی ئه‌لقه‌له‌موونی، ئه‌بو عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لشامی. ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانیان هه‌لیانكوتایه سه‌ر شوێنی مانه‌وه و دیداری ئه‌و سه‌ركردانه، جیا له گرتنی خۆیان، ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیان له شوێنه‌كه ده‌ست به‌سه‌ردا گرت.
چه‌كداره سه‌له‌فییه‌كانی ڕێكخراوی "ئه‌نسارولئیسلام" به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری لازقییه و باشووری ڕۆژئاوی ئیدلب بڵاوبوونه‌ته‌وه، له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2020 ئه‌و گرووپه ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی دامه‌زراند، كه ئه‌بو مالیك ئه‌لتلی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات و پێشتر یه‌كێك بووه له سه‌ركرده‌كانی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام و لێیان جیا بووه‌ته‌وه.
پێشتر ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه به‌شێكبوون له ده‌سته‌ی ته‌حریری شام، به‌ڵام دواجار به ته‌واوی لێی جیابوونه‌وه و ڕه‌تیشیان كرده‌وه بچنه نێو گرووپی تیرۆریستی "پاسه‌وانانی ئاین" كه یه‌كێكه له ڕێكخراوه‌كانی سه‌ر به ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده.
ئه‌نسارولئیسلام سه‌له‌فییه‌كانی كوردن و زۆرینه‌یان كوردی ڕۆژهه‌ڵات و كه‌مێكیشیان هی باشوور و ڕۆژئاوان
هێرشه‌كه‌ی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام و گرتنی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ئه‌نسارولئیسلام، وایكرد كه ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری باره‌گه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ته‌حریری شام بگیرێت، ئه‌مه‌یش تووڕه‌یی و بێزاری سه‌له‌فییه‌كانی كوردی له ناوچه‌كه لێ كه‌وته‌وه.
زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی گرووپی تیرۆریستی ئه‌نسارولئیسلام بریتین له كوردانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هاوكات ژماره‌یه‌كی كه‌می كورده‌كانی باشوور و ڕۆژئاوای كوردستانیشی تێدایه و له دوای سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵۆزییه‌كان ڕوویان كردووه‌ته سووریا و له دژی هێزه‌كانی ڕژێمی به‌عسی سووریا له ڕه‌قه و حه‌له‌ب و ئیدلب جه‌نگاون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گرووپێكی ئیسلامی توندڕۆ و تیرۆریسته، به‌ڵام لایه‌نی نه‌ته‌وه‌ییشیان په‌راوێز نه‌خستووه و یه‌كێك له ئامانجه‌كانیان بریتییه له به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌لی كورد و دروستكردنی حكوومه‌تێكی ئیسلامی پابه‌ند به شه‌رعیه‌ت بۆ كورد له ته‌واوی ناوچه‌كان كه به خاكی كورد هه‌ژمار ده‌كرێن.