لیۆنێل مێسی، كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و یانه‌ی بارسێلۆنا له ململانێی توندی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆی كاپتنی پۆرتوگال له تۆڕی ئینستاگرام، توانی به پێش بكه‌وێت.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی جیاجیا له دوو رۆژی رابردوو، ئاماژه‌یان به‌وه دا ئه‌و وێنه‌یه‌ی مێسی له‌گه‌ڵ جامی پاڵه‌وانیه‌تیی كۆپا ئه‌مریكا، كه له ئه‌كاونتی خۆی له "ئینستاگرام" پۆستی كرد، زۆرترین لایكی بۆ هاتووه له نێو پۆستی ئه‌ستێره‌كانی وه‌رزش له مێژووی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا.
هاوكات وێنه‌كه‌ی مێسی له كاتی پۆستكردنیدا، سه‌ره‌تا نه‌یتوانی پێشكه‌وتن به‌سه‌ر پۆسته‌كانی رۆناڵدۆدا به‌ده‌ست بهێنێت، به جۆرێك ئه‌و پۆسته‌ی رۆناڵدۆ، كه وێنه‌ی خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌فسانه‌ی كۆچكردوو "مارادۆنا" له كاتی كۆچی دوایی ئه‌مه‌ی دواییدا داینابوو، 200 هه‌زار لایكی له پۆسته‌كه‌ی مێسی زیاتر بوو، به‌ڵام له سه‌عاته‌كانی یه‌كه‌می ئه‌مڕۆ شه‌موو 17ی ته‌مووزدا، وێنه‌كه‌ی مێسی به جامی كۆپا ئه‌مریكاوه، لایكه‌كانی زۆر زیاتر بوون و گه‌یشته 19 ملیۆن و 820 هه‌زار لایك، له به‌رامبه‌ردا ئه‌وه‌ی رۆناڵدۆ، كه پێشتر دایناوه، 19 ملیۆن و 817 هه‌زار لایكی هه‌یه.
مێسی هه‌فته‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ تیپی وڵاته‌كه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار بووه پاڵه‌وانی كۆپا ئه‌مریكا و یه‌كه‌مجاریشه پۆستێكی ئه‌و، لایكه‌كانی له پۆسته‌كانی رۆناڵدۆ زیاتر بێت.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرامدا، كه زیاتر وێنه‌ی تێدا بڵاو ده‌كرێته‌وه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ 314 ملیۆن فۆلۆوه‌رزی هه‌یه، كه زۆرترینه له ئاستی تۆڕه‌كه‌دا و كه‌س له‌و زیاتری نییه، به‌ڵام مێسی 232 ملیۆن فۆلۆوه‌رزی هه‌یه.