وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی پێشمەرگە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

:: PM:04:33:20/10/2016 ‌

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حکوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگەداری مامۆستایانی ئاینی دەكاتەوە لە وتارەكانی هەینی پشتیوانی هێزەكانی پێشمەرگە بكەن و نزای خێر و سەركەوتنیان بۆ بكەن .

راگەیەنراوەكەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی بۆ "وشە" نێردراوە و تێیدا هاتووە، وەك چۆن لە ڕابردوو مامۆستایانی ئاینی ڕۆلێكی دڵسۆز و قارەمانانەیان لە مینبەری مزگەوتەكان بینیووە لەگەڵ بەردەوامی ئاشتی و پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتی هەورەها دڵسۆزی و پشتیوانیان بۆ گەلەكەیان پیشەی هەمیشەییان بووە، بۆیە داواتان لێ دەكەین لە وتاری هەینی ئەم هەفتەیە پڕ بە دڵ نزا و پاڕانەوە بۆ هێزی پێشمەرگە بكەن كە لە ئەركدا بۆ پاراستنی خاك و وڵاتمان.

هەروەها ئاماژە دراوە، مامۆستایانی ئاینیش پێویستە پێ بە پێ لەگەڵ بەرخۆدانی و قارەمانییەكانی هێزی پێشمەرگە بە نزا و پاڕانەوە پشتیوانی سەركەوتنەكانیان بكەن.

ئەم ڕاگەیەنراوەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە كاتێكدایە لە سەعات 6:00ی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەم هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری ناوەران و باشیك و تلسقۆف و بەنداوی مووسڵ و خازر دەستیان بە پێشڕەوی كردووە و تا ئێستەش توانیویانە 12 گوند كۆنتڕۆڵ بكەنەوە و گورزی كوشندە لە تیرۆریستان بوەشێنن.

رامیار جواد 


وشە - باز ئه‌حمه‌د