به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی له سلێمانی به‌رانبه‌ر په‌یامنێره‌كه‌ی "وشه" كراوه جێی قبووڵ نییه و به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه ده‌كه‌ن.
رۆژی سێشه‌می ڕابردوو،
ئاسان محه‌مه‌د په‌یامنێری "وشه" له سنووری شاره‌زوور، به‌مه‌به‌ستی كارێكی رۆژنامه‌وانی ده‌چێته سلێمانی، دواتر له‌به‌رده‌م پارێزگای ئه‌و شاره له‌لایه‌ن پێنج كه‌سی ده‌مامكداره‌وه ده‌ڕفێنرێ و دوای چوار سه‌عات له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه و سووكایه‌تی ئازادی ده‌كه‌ن.
ئاسان محه‌مه‌د دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وانه‌ی ئه‌وه كاره‌یان به‌رانبه‌ر كردووه، چه‌كداری لاهوور جه‌نگی بوون و هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیشیان به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره نه‌داوه.
دیاری محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ سه‌رباری ئه‌وه‌ی دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌موو جۆر رواڵه‌تێكی توندوتیژی به‌رانبه‌ر به میدیاكاران ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه. به "وشه"ی گوت، ئه‌و كاره‌ی به‌رانبه‌ر په‌یامنێره‌كه‌تان كراوه جێی قبووڵ نییه و به توندی سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ك دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له رۆژنامه‌نووسان به دواداچوون بۆ كه‌یسه‌كه ده‌كات.
دوای ڕووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووز و وه‌لا نانی لاهوور جه‌نگی له‌ناو یه‌كێتی، مه‌ترسیی زۆر هه‌یه كه به‌پیلانی زۆره‌وه ده‌سبه‌ردار بێ، بۆیه چاودێران پێیان وایه ئه‌شكه‌نجه‌دان و سووكایه‌تی به په‌یامنێری "وشه" له‌وچوارچێوه‌یه و بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه له ڕابردوو.