خشتەی مووچەی سبەی بخوێننەوە

:: PM:06:24:29/08/2021 ‌
 وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، خشته‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ سبه‌ی‌ بڵاو كرده‌وه‌.

له‌ خشته‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ سبه‌ی‌ مووچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ و ره‌گه‌زنامه‌ و فه‌رمانده‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و زێره‌ڤانی‌ و به‌رگری‌ فریاكه‌وتن دابه‌ش ده‌كرێ‌.

وه‌ك وه‌زیرانی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ كردووه‌ هه‌ر سبه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ زێره‌ڤانی‌ و به‌رگری‌ فریاكه‌وتن و لیوای‌ نه‌وت و وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دابه‌ش ده‌كرێ‌.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌، مووچه‌ی‌ سه‌ربه‌رزی‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانیش دابه‌ش ده‌كرێ‌. 

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ راگه‌یه‌نراوه‌ به‌غدا 200 ملیار دیناره‌كه‌ی‌ ره‌وانه‌ كردووه‌ و به‌وپێیه‌ بێت دابه‌ش كردنی‌ مووچه‌ خێراتر ده‌كرێ‌. 




وشە - سه‌رخێڵ هاشم