مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌ڵامی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه درێژ و تونده‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌داته‌وه، كه له باره‌ی 31ی ئاب بڵاویان كردبووه‌وه.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به ناونیشانی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی نووسیوه كه "31ی ئابی مێژوویی (دفع الافسد بالفاسد بوو).
ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له كاتێكدایه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له ڕاگه‌یه‌نراوێكی دوور و درێژ باسی له 31ی ئاب كردووه، به گوته‌ی شاره‌زایان و چاودێرانیش ئامانجی یه‌كێتی له‌و كاره‌دا شاردنه‌وه‌ی كێشه ناوخۆییه‌كانی حزبه‌كه و ده‌رهاوێشتنیه‌تی بۆ ده‌ره‌وه، به خۆ سه‌رقاڵكردن به‌م بابه‌ته‌وه، كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ئاگه‌داری ڕاستییه‌كه‌ن.