به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، خواردنی گۆشتی بر‌ژاو له‌سه‌ر ئاگری ڕاسته‌وخۆ، بۆ نموونه له‌سه‌ر مقه‌ڵی و خه‌ڵووز، زیانێكی زۆر به ته‌ندروستیی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێ.
توێژه‌رانی زانكۆیه‌كی پزیشكیی ئێرانی كه ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌یان كردووه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و دوكه‌ڵ و گازاته‌ی به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه له‌خۆی ده‌گرێ، هه‌مان ئه‌و گازاته‌یه كه له ئه‌گزۆزی ئۆتۆمبێل دێته ده‌ره‌وه، هه‌ر بۆیه زیانه‌كه‌ی زۆر زیاتره له زیانی جگه‌ره.
ئه‌و گازاته‌ی له دار و خه‌ڵووز دێته ده‌ر، به‌پێ توێژینه‌وه‌كه، به گشتی زیان به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێ، هه‌ر بۆیه پسپۆڕان خواردنی گۆشت یان هه‌ر شتێكی تر كه ڕاسته‌وخۆ به ئاگر دروست كرابێت، ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و داوا ده‌كه‌ن كه نه‌خورێت.
كاریگه‌ریی ئه‌و دوكه‌ڵه بۆ سه‌ر ترشه‌ڵۆكه‌كانه به تایبه‌ت كه ده‌بێته هۆی گه‌شه‌كردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه له جه‌سته‌ی مرۆڤدا.