لیبییه‌كی بیاباننشین له بیابانه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌و وڵاته له كاتی هه‌ڵكۆڵینی زه‌وی، پرووسكێكی سه‌یر و ناوازه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه و دوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كرا، ده‌ركه‌وت به‌چكه ده‌یناسۆرێكه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ ملیۆنان ساڵ به‌ر له ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پێگه‌ی "ئه‌هرام"ی میسری كه پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیی رۆژنامه‌ی "ئه‌لئه‌هرام"ی رۆژانه‌یه له میسر، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 13ی ئه‌یلوول هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و لیبییه‌ی پرووسكه‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه، له بنچینه‌دا خۆی جووتیاره و له‌كاتی هه‌ڵكوڵینی زه‌وییه‌كه‌یدا، پرووسكه‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی لیبیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه پێگه میسرییه‌كه له‌وی وه‌رگرتووه، ئه‌و پرووسكه له چه‌ند شوێنێك شكاوه، به‌ڵام به‌گشتی په‌یكه‌ره‌كه‌ی به روونی دیاره و سه‌ر و په‌راسوو و ده‌ست و پێیه‌كانی وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه، ته‌نیا له چه‌ند شوێنێكی شكاوه، به‌ڵام پێ ده‌چی بچووكترین ده‌یناسۆر بێت كه قه‌باره‌كه‌ی زۆر بچووكه.
زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، درێژاییه‌كه‌ی 15 سانتیمه‌تره، به‌ڵام به‌پێی ددانه‌كانی كه تا ئێسته به روونی دیارن و هه‌روه‌ها نینۆكه‌كانی، پێ ده‌چێ زۆر به هێز بووبێت، دوای بینینی له‌لایه‌ن پسپۆرانی بواره‌كه، ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌و جۆره ده‌یناسۆره له دوای قۆناغی ژیانی ده‌یناسۆره گه‌وره‌كان بووه، ته‌نانه‌ت تێیاندا هه‌یه درێژاییه‌كه‌ی 10 سانتیمه‌تر تێپه‌ڕ ناكات، به‌ڵام هێزێكی له راده‌به‌ده‌ریان هه‌بووه، هاوكات زۆریان باڵیان هه‌بووه و وه‌ك باڵنده فڕیون.
دواتریش پسپۆرانی بواره‌كه دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌و جۆره ده‌یناسۆرانه پێیان گوتراوه "كۆنگۆ ناڤۆن كێڵی". تا ئێسته‌یش لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر ده‌كرێت، پێشبینی ده‌كرێ پرووسكی تریش له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌بن.