له دووه‌مین ڕۆژی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ لۆرد جۆن ماكفۆل، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی لۆردان له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 16ی ئه‌یلوول، به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی عێراق و ناوچه‌كه، پرۆسه و ژیانی سیاسی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو، پێوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، شه‌ڕی دژی تیرۆر، كۆڤید_19، دۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان، كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند پرسێكی تری جیی بایه‌خی هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.
لۆرد ماكفۆل ستایشی پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان و دانانی كۆتا بۆ مسۆگه‌ر‌كردنی به‌شداریی ژنان و نوێنه‌ری پێكهاته‌كان له پرۆسه‌ی سیاسی و ژیانی په‌رله‌مانی و دامه‌زراوه‌كانی حكوومیدا كرد و دووپاتی كرده‌وه كه په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له پشتگیریی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش پێشنیار و ڕاسپارده ده‌داته حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی، هه‌روه‌ها سوپاسی ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و تێكشكاندنی داعشدا كرد.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌رده‌وامیی پشتگیریی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی لۆردان و حكوومه‌تی به‌ریتانیا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسی په‌رله‌مانی به‌ریتانیای كرد كه تاوانه‌كانی داعشی به‌رانبه‌ر به ئێزدییان و پێكهاته‌كانی تری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به جینۆساید ناساندووه و داوای كرد په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له پته‌وكردنی دیموكراسی و دامه‌زاروه‌كانی وڵات‌دا، هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكات.