حكوومه‌تی به‌ریتانیا وه‌ڵامی سكاڵایه‌كی تۆڕی پاراستنی ته‌ندروستی گشتیی دایه‌وه كه تایبه‌ته به كه‌یسی د.باخان ئازاد / ئه‌و پزیشكییه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئاشكرا كرد/.
به‌گوێره‌ی نامه‌كه‌ی حكوومه‌تی به‌ریتانیا كه له‌لایه‌ن جه‌یمس كلێڤه‌رلی، وه‌زیری تایبه‌ت به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه نێردراو، تیایدا دووپات كراوه‌ته‌وه كه حكوومه‌تی به‌ریتانیا زۆر نیگه‌رانه له سنورداركردنی ئازادیی ڕاده‌ربڕێن و هه‌ڕه‌شه و چاوسوركردنه‌وه له چالاكه‌وانانی وه‌ك د.باخان ئازاد كه له‌ماوه‌ی رابردوو گه‌نده‌ڵی زۆری ئاشكرا كردووه.
وه‌زیره‌كه‌ی حكوومه‌تی به‌ریتانیا به‌ڵێنی داوه كه كونسوڵی وڵاته‌كه‌یان له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و كه‌یسه تاوتوێ بكات.
د.باخان ئازاد پزیشكی گشتییه و پێشتر سكاڵاكانی له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی گه‌یاندووه‌ته لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان و كونسوڵی وڵاتان. وه‌ك خۆی به "وشه"ی گوت، له‌سه‌ر ئاشكراكردنی كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی كۆڵ نادات.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌یشی پێشتر له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه سووكایه‌تی پێ كرا‌و بۆ ماوه‌یه‌كیش له شاری هه‌ولێر بوو.