كاریگەری كشانەوەی ئەمەریكا لەسەر هەرێمی كوردستان چۆن دەبێت؟

:: PM:05:20:18/09/2021 ‌

لەوەتەی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا لە مانگی تەمووزی رابردوو رای گەیاند كە ئەركی شەڕوانیی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق لە كۆتای ئەمساڵدا تەواو دەبێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە ئەفغانستان بینرا، چاودێران بۆ دۆخی عێراق نیگەران و ترسیان لە گەڕانەوەی داعش هەیە، لەوكاتەی زۆرینەی ناوچەكانی باشووری عێراق كەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی میلیشیاكانی ئێران.

سەركردایەتی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لای خۆیەوە رای گەیاند كە عێراق و ئەمەریكا وا رێك كەوتوون لە كۆتایی ئەم مانگەدا ژمارەی هێز و یەكە شەڕوانییەكانی ئەمەریكا لە بنكە سەربازییەكانی لە عێراق لە عەین ئەسەد و هەولێر تەواو ببێت، ئەوە لەناو بوونی مەترسییەكی جەماوەری بە دروستبوونی دۆخێكی هاوشێوەی ئەفغانستان، لێرەدا چەند پرسیارێك دێتە ئاراوە، ئەنجامی كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا و كاریگەرییەكان بە دروستكردنی بۆشایی تەناهی چییە؟، ئەگەری گەڕانەوەی داعش چەندە و و سیناریۆ گریمانكراوەكان چین؟ 

میسال ئالووسی، ئەمینداری پێشووی پارتی ئومەی عێراقی و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق دەڵێت، هەرێمی كوردستان خاوەن سەركردایەتییەكی سیاسی دێرینە، بۆیە بە بوونی سیستمێكی زیندووی پەرلەمانی و حكوومەتێكی یەكگرتوو و بەرنامە و پلانێكی كردەنی و جێبەجێكردنێكی سەركەوتووانەی بەرنامەكە، لەپاڵ بوونی هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایشی كوردستان، وەك هێزێكی فەرمی و كارامە و خاوەن باوەڕێكی پتەو بە دامەزراوەكانی كوردستان، جیا لە پێوەندییە باشەكانی و كاریگەریان لەسەر دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە، بەتایبەتی رۆڵی سەرۆك بارزانی، هەموو ئەوانە بە بوونی رۆشنبیری و پابەندبوون لەلایەن هاووڵاتییانی كوردستانەوە، دەبنە رێگر لەبەردەم دروستبوونی هەر بۆشاییەكی تەناهی بە بوون یان نەبوونی هێزەكانی ئەمەریكا.
ئەمەریكا عێراق و ناوچەكە جێ ناهێڵێ و ئەوان هاوبەشی ستراتیجی زۆرینەی وڵاتانی ناوچەكەن
زیاتر گوتی، ئەوە لەپاڵ ئەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بووەتە هاوبەشێكی ستراتیجی و گرنگی وڵاتانی ناوچەكە، كەچی لە ناوچەكانیتری عێراق بە پێچەوانەیە، بەتایبەتی كەمكردنەوەی بوونی ئەمەریكا لە عەین ئەسەد، كە بۆ بەریەك نەكەوتن لەگەڵ ویستی میلیشیاكانە كە كۆنترۆلی بڕیاری حكوومەتی ناوچەی سەوز دەكەن، لەوەیش مەترسیدارتر ئەو كەمكردنەوەی هێزەكانی ئەمەریكا نابێتە هۆی كەمبوونەوەی چالاكییەكانی سوپای پاسداران و میلیشیا وەلائییە تیرۆریستییەكانی.

ئالووسی روونی كردەوە، ئەو رێككەوتنەی عێراق و ئەمەریكا رازیبوون و پاڵپشتییە بۆ فرەوانخوازیی ئێران لە ناوچەكانی رۆژئاوای عێراق، بۆیە بێدەنگبوونێكی سەیری ئەمەریكایە لە بەرانبەر زنجیرەیەك كاری تیرۆریستانەی میلیشیاكان لە رووی جوگرافییەوە لە تارانەوە بەرەو لبنان و سووریا درێژ دەبێتەوە و بە خاكی عێراقەوە تێپەڕ دەبێت. 

ئاماژەی كرد، ئەوەی جێی نیگەرانییە ئەو كەمكردنەوەی هێزە هاوكاتە لەگەڵ رەوانەكردنی تانكەری سووتەمەنی بۆ حزبوڵای لبنانی لە رێگەی خاكی عێراقەوە، ئەوەیش تەحەدایەكی ئاشكرای ئێرانە بۆ سزاكانی ئەمەریكا كە بەسەر حزبوڵا و هەردوو حكوومەتی سووریا و ئێران سەپێنراوە، بۆیە رێككەوتن لەسەر كەمكردنەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عەین ئەسەد، بۆشاییەكی گەورەی تەناهی و پشێوی مەترسیدار لە ئەنبار دروست دەكات، بەتایبەتی لە سایەی پرۆسەیەكی شێواوی سیاسییەوە، دەبێتە بۆشاییەكی ستراتیجی و مۆڵگەیەكی تیرۆر كە تاران زیاتر لە واشنتن و بەغدا كۆنترۆلی دەكات. 

"رووداوەكە بەهاناچوونێكە بۆ مانەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات، هاوكاتیشە لەگەڵ نەبوونی باوەڕی سەربازی سوپا و هێزە تەناهییەكانی عێراق لە بەرگریكردن لە دەوڵەتی عێراق، لە بەرانبەر هێزێكی پێشكەوتوو لە كوشتن و هێرشی مووشەك و درۆنی بۆمبڕێژكراوی حەشدی شەعبی و خانەكانی سوپای پاسدارانی ئێران، ئەو بۆشایی و نەبوونی باوەڕی نیشتمانی سیاسی و تەناهی و ململانێی سەرانی سوننە و هەوڵدانیان بۆ دەسكەوتی كەسی لە ناوچەی سەوز، بە روونی لە كێبەركێی نەیارانی سوننە دیارە بۆ بەدەستهێنانی پاڵپشتیی ئێران، بۆیە دەركەوتنەوەی چالاكییەكانی داعش لە چەندان ناوچە، راستی شكستخواردوویی و بێتوانایی حكوومەت و حەشدی شەعبی لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەردەخات"، میسال ئالووسی وای گوت. 

لەو بارەوە كیفاح مەحموود، راوێژكار و شارەزای سیاسی دەڵێت، حكوومەتی ئەمەریكا بەرنامەیەكی رێككەوتن لەسەر كراوی لەگەڵ هەردوو حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان هەیە، لە چوارچێوەی گفتوگۆی ستراتیجی لە واشنتن، كە كەمكردنەوەی هێزەكانی دەگرێتەوە، لەگەڵ هێشتنەوەی تەكنیكار و راوێژكار و مەشقپێكەران بۆ یارمەتیدانی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە لە جەنگ دژی تیرۆر. 

مەحموود روونی كردەوە، داعش لە عێراق هەیە و كۆتایی نەهاتووە، بەڵكو شێوازی كار و تەكتیكەكانی گۆڕیوە و پەنای بۆ شەڕی چەتەگەری بردووە، ئەمەریكا عێراق و ناوچەكە جێ ناهێڵێ و ئەوان هاوبەشی ستراتیجی زۆرینەی وڵاتانی ناوچەكەن، بنكەی سەربازیان لە قەتەر و كوێت و توركیا هەیە و هەزاران شارەزای سەربازی و راوێژكاریان لە زۆرینەی وڵاتانی ناوچەكەدا هەیە.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل