رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق نزیك ده‌بێته‌وه، سه‌رووی 100 په‌رله‌مانتارانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یش كاندیدن. چاودێره‌كان پێیان وایه له وڵاتان ئه‌وانه‌ی زۆرتر ده‌رده‌چنه‌وه، باشتر شاره‌زای كاری په‌رله‌مانین.
رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق نزیك ده‌بێته‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، زیاتر له نیوه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئێسته‌ی عێراق كاندیدن و چانسی ده‌رچوونیان زۆره.
زانیارییه‌كانی میدیاكانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، سه‌رووی 100 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق دوو خوله په‌رله‌مانتارن. هه‌روه‌ها ٢٠ په‌رله‌مانتاری ئه‌م خوله له دوو خولی پێشتر ئه‌ندام بوون، واتا سێ خوله په‌رله‌مانتارن. هه‌وره‌ها چوار ئه‌ندامی ئه‌م خوله پێشتر پارێزگار بوون، هه‌روه‌ها 16 په‌رله‌مانتاری ئه‌م خوله پێشتر وه‌زیر بوون له كابینه‌كانی حكوومه‌ت.
یاسای هه‌ڵبژاردن رێگریی نه‌كردووه له‌وه‌ی كێ چه‌ند جاره كاندید و په‌رله‌مانتار بێت
له‌وباره‌یه‌وه هۆگر چه‌تۆ چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، بۆ "وشه" رای ده‌گه‌یه‌نێت، كاری په‌رله‌مانتاران له وڵاتان وه‌ك پیشه‌ی لێ هاتووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی چه‌ند جاره ئه‌زموون كراون و باشتر كاری په‌رله‌مانتارییان كردووه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "له وڵاتان په‌رله‌مانتار سێ بۆ چوار خول په‌رله‌مانتار بووه، كێشه‌شی نه‌بووه".
روونی ده‌كاته‌وه، "له وڵاتێكی وه‌ك هۆڵه‌ندا ئه‌گه‌ر كه‌سێك بۆ ماوه‌ی سێ خول په‌رله‌مانتار بێت، ده‌چێته ژووری ژماره سێ، ئه‌وانه‌ی له‌و ژووره‌ن مافی ڤیتۆیان له‌سه‌ر هه‌موو یاسایه‌ك هه‌یه، هه‌تا ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی له‌گه‌ڵ بێت". هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، له توركیا په‌رله‌مانتار هه‌یه بۆ حه‌وت خول په‌رله‌مانتار بووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه د. سۆران عه‌لی مامۆستای زانكۆ، بۆ "وشه" ده‌ڵێت، یاسای هه‌ڵبژاردن رێگریی نه‌كردووه له‌وه‌ی كێ چه‌ند جاره كاندید و په‌رله‌مانتار بێت. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ده‌رده‌چنه‌وه بۆ په‌رله‌مان، مانای وایه خه‌ڵك كار و كرده‌وه‌كانی ئه‌وانی بینیوه و له كاره‌كانیان رازین بۆیه ده‌نگیان پێ ده‌ده‌ن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌وانه‌ی دووباره ده‌رده‌چن، شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و كاری په‌رله‌مانی.. هتد شاره‌زان، به‌ڵام په‌رله‌مانتاری نوێ تا سێ بۆ چوار مانگ شاره‌زای كاره‌كان نابێت.
سێ هه‌زار و 523 كاندید ناوی خۆیان تۆمار كردووه
ئه‌وه‌شی گوت، له رووی سیاسییه‌وه ئه‌وانه‌ی چه‌ند خول له په‌رله‌مانن، ده‌توانن به‌ئاسانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر بكه‌ن. نموونه‌یه‌كیش ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێت، له ئه‌مه‌ریكا په‌رله‌مانتار هه‌بووه بۆ چه‌ند خول له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته بووه.
رۆژی 10/10 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی پێشوه‌خته‌ی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت كه له 83 بازنه پێكهاتووه، له‌گه‌ڵ 329 كورسیی په‌رله‌مانی. سێ هه‌زار و 523 كاندید ناوی خۆیان تۆمار كردووه، هه‌زار و 634 كاندیدی حزبه‌كان و 887 كه‌سیش له سه‌ربه‌خۆكانن. 25%یش بۆ كۆتای ژنه و ژماره‌ی ژنه كاندیدكراوه‌كان ده‌گاته 963 ژن.