له هه‌رێمی كوردستان په‌یمانگه‌كانی زمان به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه و كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان، ده‌ستیان به كردنه‌وه‌ی خوله‌كانی زمان و به‌هێزكردنی قوتابیان كردووه، به‌ڵام له شاری هه‌ولێر په‌یمانگه‌یه‌ك بانگه‌شه بۆ ئاڵای ڕژێمی به‌عس ده‌كات و به‌وه‌یش نه‌وه‌ستاوه، سپۆنسهریشی كردووه تا زۆرترین هاووڵاتی بیبینن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی ئهیلوول، په‌یمانگه‌ی ستاره بۆ خولی فێربوونی زمانه بیانییه‌كان له شاری هه‌ولێر له شه‌قامی 40 مه‌تری، له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، ڕێكلامێكی بۆ فێربوونی چه‌ندان زمانی بیانی كردووه و له‌گه‌ڵ هه‌ر زمانێكیش، ئاڵای ئه‌و وڵاته‌ی داناوه و هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی نه‌كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ زمانی عه‌ره‌بی، ئاڵای پێشووی حزبی به‌عسی ڕووخاوی داناوه.
هاوكات به‌پێی یاساكانی عێراق هه‌موو بانگه‌شه‌یه‌ك بۆ حزبی به‌عسی ڕووخاو قه‌ده‌غه‌یه و سزای به‌دوا دێت، ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌و ئاڵایه‌ی عێراق كه سێ ئه‌ستێره‌ی تێدابوو، له ساڵی 2004ه‌وه به‌پێی یاسا و به فه‌رمانی په‌رله‌مانی عێراقی لابرا، ئه‌ستێره‌كانی لێ كرایه‌وه كه نیشانه‌ی حزبی به‌عسی ڕووخاو بووه و هه‌روه‌ها (الله اكبر) له خه‌تی سه‌دامه‌وه كرا به خه‌تی كوفی.
"وشه" بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه، پێوه‌ندی به په‌یمانگه‌ی ستاره‌وه كرد و كه‌سێك به‌ناوی مامۆستا حه‌سه‌ن وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌كه خۆی ناساند و ڕای گه‌یاند، ڕووداوه‌كه به‌و جۆره نه‌بووه كه هاووڵاتییان له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ناڕه‌زایه‌تییان له‌سه‌ری داوه.
ئاشكرای كرد، خۆم خاوه‌نی برا شه‌هیدم له ده‌ست ئه‌و حزبه، ئه‌و كاره‌ی كراوه به ئه‌نقه‌ست نه‌بووه و هه‌ڵه‌یه‌ك بووه و ڕووی داوه، ئێسته سپۆنسهرهكه ڕاده‌گرین و پۆسته‌كه‌یش ره‌ش ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌و گوتی، "باشتر بوو هاووڵاتییان ئاگادارمان بكه‌نه‌وه و ئێمه‌یش ڕاسته‌وخۆ رای بگرین، له‌بری ئه‌وه‌ی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ناومان بهێنن و باسی ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن و گه‌وره‌ی بكه‌ن".
شایانی باسه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، چه‌ندان تۆمه‌ت و قسه‌وباس له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌ی په‌یمانگه‌ی ستاره كراوه، داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی فه‌رمییان كردووه له خاوه‌نی په‌یمانگه‌كه.