قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر، دڵنیایی له‌باره‌ی كێشه‌ی غاز ده‌دات و رای ده‌گه‌یه‌نێت، 26ی مانگ كێشه‌كه به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ی تشرینی یه‌كه‌م، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر، به"وشه"ی گوت، كێشه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی غاز هه‌یه نه‌ك ته‌نگژه‌ی غاز، ئه‌و كێشه‌یه تا 26ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
پۆلیسێكیان دانا بۆ ئه‌وه‌ی له‌و نرخه‌ی بۆیان دیاری كراوه زیاتر نه‌یفرۆشن كه هه‌شت هه‌زار و 500 دیناره.
قایمقام روونی ده‌كاته‌وه، هۆكاره‌ی ئه‌وه‌یه كێڵگه‌كانی غاز نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه، بۆیه ئێمه ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌سه‌ر بریكاره‌كان دابه‌شی ده‌كه‌ین، دڵنیایی ده‌ده‌ین كه ته‌نگه‌ژی غاز دروست نابێت.
ئه‌وه له كاتكێدایه ماوه‌ی چه‌ند رۆژه كه‌مبوونه‌وه‌ی غاز له ته‌واوی كوردستان دروست بووه، له سه‌ره‌تادا هه‌ندێك له بریكاره‌كان هه‌وڵی قۆرخكارییان دا، دوای ئاشكرابوونی ئه‌و كه‌سانه له پارێزگای هه‌ولێر، پارێزگار و قایمقام دۆخه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرد و له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی غاز، پۆلیسێكیان دانا بۆ ئه‌وه‌ی له‌و نرخه‌ی بۆیان دیاری كراوه زیاتر نه‌یفرۆشن كه هه‌شت هه‌زار و 500 دیناره.
هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی دوو كێڵگه‌ی غازه كه پێداویستی ناوخۆ بۆ دابینكردنی غاز پڕ ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانیش كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆ له چه‌مچه‌ماڵ و كێڵگه‌ی شێخان نزیك پارێزگای دهۆك.