بڕیاره سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه بچێت و وه‌زیری ته‌ندروستیش ده‌ڵێ، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك بڕیاری نوێ ده‌رده‌چێ.
له هه‌رێمی كوردستان ئاماره‌كانی كۆرۆنا به‌رزبوونه‌ته‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌یش پێشتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رای گه‌یاندبوو كه له به‌شێكی نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا شوێنی مانه‌وه‌ی تووشبوو نه‌ماوه، بۆیه لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌وباره‌یه‌وه كۆ ده‌بێته‌وه.
د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆمه‌ڵێك بڕیار ده‌درێت و دۆخی كۆرۆنا ده‌خرێته ڕوو.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، دووپات له‌وه ده‌كرێته‌وه كه ڤاكسین بۆ مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران بكرێته ناچاری.
وه‌ك ئه‌وه‌ی د.سامان به‌رزنجی باسی كرد، كۆمه‌ڵێك شوێن كه تا ئێسته به‌هۆی كۆرۆناوه داخرابوون به داخراوی ده‌مێننه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، رای گه‌یاند، به هیچ جۆرێك بڕیاری راگرتنی خوێندن و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رانسه‌ری له كوردستان جێبه‌جێ ناكرێ.