به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری هه‌ر سێ نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ده‌بێ و له هه‌ولێر ئاسمان هه‌ور و تۆز و خۆڵ ده‌بێ، ئه‌گه‌ری باران له سه‌نته‌ری پارێزگا و ناوچه شاخاوییه‌كان باران بارین ده‌بێ، له ناوچه‌كانی تر ئه‌گه‌ری كه‌مێك باران هه‌یه، له‌گه‌ڵ دروستبوونی هه‌وره تریشقه، له سلێمانی و دهۆك ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، له‌گه‌ڵ بوونی تۆز و خۆڵ و بارینی نمه‌باران له ناوچه جیا جیاكان و هه‌وره تریشقه بوونی ده‌بێت، له كه‌ركووك ئاسمان هه‌ور ده‌بێ له‌گه‌ڵ بوونی تۆز و خۆڵ و باران بارین له هه‌ندێ ناوچه و دروستبوونی هه‌وره تریشقه، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 18 پله و نزمترین پله‌ش 10 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی سێشه‌م، كاریگه‌رییه‌كانی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا له‌سه‌ر كوردستان لاواز ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ له هه‌ندێ ناوچه بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه‌باران له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان. به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 20 پله و نزمترین پله‌ش 10 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.