ئیلۆن موسك، ملیۆنێری ئه‌مه‌ریكی و خاوه‌نی كۆمپانیای تێسلا بۆ ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی و SpaceX رای گه‌یاند، له ماوه‌ی داهاتوودا ده‌ست ده‌كه‌ن به به‌رهه‌مهێنانی لووله‌یه‌كی مووشه‌كیی تایبه‌ت كه خێرایی گواستنه‌وه‌ی له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر له ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ردایه.
ئه‌و ملیۆنێره روونی ده‌كاته‌وه، به‌نیازن له ساڵی 2020 ئه‌و به‌رهه‌مه‌یان بخه‌نه كار، به مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی له كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتی گه‌شته‌كان و خێراكردنیان، به شێوه‌یه‌ك وا چاوه‌ڕێ ده‌كرێ كه خێرایییه‌كه‌ی بریتی بێت له هه‌زار كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا.
سه‌ره‌تای ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2013 ئه‌و كاته‌ی موسك رای گه‌یاند، كه له هه‌وڵی داهێنانی "ئامرازی پێنجه‌می گواستنه‌وه"دان، به شێوه‌یه‌ك كه بتوانرێت به هۆیه‌وه رێگه‌ی نێوان ویلایه‌تی لۆس ئه‌نجلس و سان فڕانسیسكۆ، بۆ 30 خوله‌ك كه‌م بكرێته‌وه.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی "Financial Express" له‌وباره‌یه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌م پڕۆژه‌یه‌دا چه‌ند كۆمپانیایه‌كی تر ئاماده‌یی خۆیان بۆ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ موسك ده‌ربڕیوه، له دروستكردنی ئه‌و مووشه‌كه خێرایه‌ی گواستنه‌وه‌دا.