ئه‌وه‌ی تا ئێسته له مێژوو تۆماركراوه، كه كریستۆف كۆلۆمبۆس ده‌ریاوانی ئه‌وروپی یه‌كه‌م كه‌س بووه كه پێی خستووه‌ته سه‌ر هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باكور و باشووره‌وه، به‌ڵام زانیاری و به‌ڵگه‌كان ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، دوا به‌ڵگه‌یش بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه مێژووییه دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی به كۆمه‌ڵه له وڵاتی پیرۆ كه مێژووی ژیانیان بۆ پێش سه‌رده‌می كریستۆف كۆلۆمبۆس ده‌گه‌ڕێته‌وه.
زانایانی بواری شوێنه‌وار توانیان له وڵاتی
پیرۆ له ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنینه‌كانیان گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ بدۆزنه‌وه، كه ئێسكه‌په‌یكه‌ر و پاشماوه‌ی ته‌رمی 25 كه‌سی تێدایه، به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی له گۆڕه‌دا نێژراون، بریتین له ژن و منداڵ له قه‌ڵای چان چان له باكوری پیرۆ.
خۆرخی مینیسیس زانای بواری شوێنه‌وار له‌باره‌ی ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه به ئاژانسی فڕانس پرێسی ڕاگه‌یاند، كاری هه‌ڵدانه‌وه و پشكنینیان له‌و قه‌ڵایه كردووه و به ڕێكه‌وت ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ر له‌وه‌ی شوێنه‌كه هه‌ڵبكه‌نن هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر بوونی گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ له‌م ناوچه‌یه نه‌بووه.
مێژووی ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه بۆ 900 تا هه‌زار و 450 ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه كریستۆف كۆڵۆمبۆس ده‌ریاوانی ئیتاڵی له ساڵی 1492 گه‌یشتووه‌ته دوورگه‌ی كاریبی و هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا، واته 523 ساڵ پێش ئێسته، به‌ڵام مێژووی ئه‌م گۆڕه به كۆمه‌ڵه بۆ زیاتر له 900 ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه.