ئه‌لبوومێكی وێنه نه‌بینراوه‌كانی ئه‌دۆڵف هیتله‌ری پێشه‌وای نازییه‌كان و ئه‌ندامانی باڵای حزبه‌كه‌ی، ده‌خرێته زیادكردنێكی ئاشكراوه.
تیم هارپه‌ر، ڕاوێژكاری هۆڵی زیادكردن سی ئاند تی بۆ زیادكردنه‌كان، رای گه‌یاندووه كه له ئه‌پریلی 1945ـدا ئه‌لبوومێك له ژووری خه‌وتنی ئیڤا بروانی خۆشه‌ویست و خێزانی هیتله‌ر، دۆزراوه‌ته‌وه و به 15 هه‌زار پاوه‌ند (18340) دۆلار یان زیاتر ده‌یفرۆشن.
ئه‌وه‌یش ده‌ڵێ: وێنه‌كان زۆر تایبه‌تن، بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌م له شاری رۆیاڵ له وێڵز ئه‌و زیادكردنه ئه‌نجام بدرێت.
روونیشی كردووه‌ته‌وه، به‌شێك له‌و وێنانه له كاتی پشوودانن و به‌شێكیان كۆمێدین.
وێنه‌گری به‌ریتانی ئیدوارد دین، ئه‌و ئه‌لبوومه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه، بێژه‌ری بریتانی ریچارد دملباییش له ئه‌پریلی 1945ـدا چووه‌ته شوێنه‌كه‌ی هیتله‌ر.
بۆ زانین، پێش ماوه‌یه‌كیش ئه‌و ته‌له‌فۆنه تایبه‌ته‌ی هیتله‌ر له سه‌روه‌ختی جه‌نگی دووه‌می جیهاندا به‌كاری ده‌هێنا، له زیادكردنێكی ئاشكرادا فرۆشرا.