كه‌مێك پێش ئێسته تیرۆریستانی داعش به ماتۆڕسوار‌ی له به‌نداوی باوه‌شاسوار هێرشیان كرده سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌یش سێ پێشمه‌رگه برینداربوون و یه‌كێكی تریش شه‌هید بوو، تا ئێسته‌یش شه‌ڕ و پێكدادانیش له نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامی هه‌یه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" چه‌كدارانی داعش به ماتۆڕسكیل هاتوونه‌ته نزیك سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له به‌نداوی باوه‌شاسواری سه‌ر به شارۆكه‌ی كفری له سنووری یه‌كه‌ی كارگێڕی گه‌رمیان و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دوو خاڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یش به توندی وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه.
نه‌قیب شێركۆ جێگری سریه‌ی یه‌كی فه‌وجی یه‌كی لیوای نۆی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه یه‌كێكه له برینداره‌كان بۆ "وشه" گوتی، ماوه‌ی 10 خوله‌ك ده‌بێت، كه تیرۆریستان له دوو ئاراسته‌وه به چه‌كی قه‌ناس هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دوو ڕه‌بیه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، تا ئێسته‌یش شه‌ڕ له نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامی هه‌یه و شه‌هیدێكمان هه‌یه و خۆم و دوو پێشمه‌رگه‌ی تریش بریندارین.
وشه/ كاروان كه‌لاری.