بڕیاره له به‌هاری ساڵی داهاتوودا شاومی یه‌كه‌م مۆبایل بخاته بازاڕه‌وه كه به سیستمی ئه‌ندرۆید 12 كار بكات، ئه‌مه نوێگه‌رییه‌كی گه‌وره‌یه و وا ده‌كات مۆبایله‌كانی كۆمپانیاكه بگه‌نه قۆناغێكی تازه‌وه.
ماڵپه‌ڕی ''
gadgetsnow'' ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه كۆمپانیای شاومی، كار بۆ به‌هێزترین مۆبایل ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی دنیادا، به‌شێوه‌یه‌ك كه توانای ركابه‌ری ئایفۆن و گالاكسی ده‌بێت، مۆبایله‌كه له جۆری ''Xiaomi Mi 12X''ـه و به گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه بێت، شاومی می 12ئێكس یه‌كه‌م مۆبایل ده‌بێت كه سیستمی ئه‌ندرۆید 12ی تێدا به‌كار ده‌هێنرێت.
یەکەم مۆبایل دەبێت سیستمی ئەندرۆید 12ی تێدا بەکاردەهێندرێت
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیشیه‌وه ئه‌وه گوتراوه، شاشه‌كه‌ی 6.90 ئینجه و روونییه‌كه‌یشی 1080 به 2340 پیكسڵه، رامی 12 گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی تا 512 گێگابایت زیاد ده‌كات، پاترییه‌كه‌ی 5000 میلی ئه‌مپێره، هه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌یش وایكردووه له لووتكه‌دا بێت، واده‌ی خستنه بازاڕه‌كه‌یشی تا مانگی ئاداری 2022 دوا خراوه.
شاومی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و لاپ‌تۆپ و مۆبایل، ئه‌و كۆمپانیایه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته شاری "بیجینگ" و له شه‌شی نیسانی ساڵی 2010 دامه‌زراوه، یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌كی له ئابی 2011دا خسته بازاڕه‌كانه‌وه، ئێسته‌یش یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ساڵانه و مانگانه مۆبایلی خاوه‌ن كوالێتی باش و به‌هێز ده‌خاته بازاڕه‌كانی دنیا.