ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه داهاتی سلێمانی دیار نییه و ده‌ڵێ، داهاتی سلێمانی نه بۆ خه‌ڵكه و نه پڕۆژه‌ی پێ ده‌كرێ و نه ده‌درێ به مووچه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 30ی تشرینی دووه‌م، هێڤیدار ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان / پارتی/، له واڵی خۆی له فه‌یسبووك رای گه‌یاندووه كه ئه‌و جنێونادات وه‌ك هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری لایه‌نی تر، به‌ڵام به داتا ده‌یسه‌لمێنێ كه داهاتی سلێمانی دیار نییه و نادرێ به مووچه‌یش.
ئه‌رێ كوا داهاتی سلێمانی؟
له وه‌ڵامی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه جنێو ده‌ده‌ن، هێڤیدار ئه‌حمه‌د ده‌ڵێ، خه‌ڵك ده‌نگی داوه به‌رگری له مافی خه‌ڵك بكه‌ن، نه‌ك ئه‌گه‌ر یه‌كێك باسی بردنی داهاتی خه‌ڵكی كرد، به جنێو و قسه‌ی ئاست نزم وه‌ڵامی بده‌نه‌وه
هه‌روه‌ها رای گه‌یاندووه كه داهاتی سلێمانی دیار نییه، نه بۆ خه‌ڵكی سلێمانیه نه پڕۆژه‌ی پێ ئه‌نجام ده‌درێ و نه ده‌درێ به مووچه. هه‌روه‌ك ئاشكرای كردووه كه داهاتی گومرگ له هه‌ولێر و دهۆك 68% و له سلێمانی 32%، باج له هه‌ولێر و دهۆك 83% و له سلێمانی 17%.
له‌باره‌ی داهاتی كاره‌بایش روونی كردووه‌ته‌وه كه له هه‌ولێر و دهۆك 73% و سلێمانی 27% و داهاتی ناوخۆ له سلێمانی 26%، به‌ڵام به هه‌ولێر و دهۆك 74%.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د له كۆتایشدا دووباره ده‌پرسێته‌وه، ئه‌رێ كوا داهاتی سلێمانی؟.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له‌چه‌ند مانگی رابردوویش جارێكی تری كێشه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی داهات له سلێمانی دروست بوو كه به‌هۆیه‌وه مووچه به سستی دابه‌ش كرا.