30 سەكردەی داعش لە رۆژئاوای كوردستان ئازاد كراون و هاتوونەتە عێراق

:: PM:02:45:04/12/2021 ‌
بەرپرسێكی هۆزە عەرەبەكان ئاشكرای كرد، زیاتر لە 30 سەركردەی داعش لەلایەن پەكەكەوە ئازاد كراون و بەشێكیان روویان لە عێراق كردووە.

موزاحم ئەلحویت گوتەبێژی ھۆزە عەرەبەكان لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان، بۆ "وشە" پێی وایە، ئازادكردنی ئەو فەرماندانەی داعش بە رێككەوتن كراوە، ئامانج لێی تێكدانی دۆخی ئاسایشی هەرێمی كوردستانە، بۆیە پێویستە حكوومەتی عێراق بێتە سەر خەت و ئەو مەترسییە نەهێڵێت.

ئەو روونی كردەوە، 30 كەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان ئازاد كراون، بەشێكیان بیانی و بەشێكی تریشیان عێراقین و بە تیرۆریستی مەترسیدار هەژمار دەكرێن.

لەسەر سنوور ھاوكارییان كراوە و ھاتوون بۆ مووسڵ


" ئەو سەركردانە لەرێی نێوان ئەنبار و مووسڵ لەسەر سنوور ھاوكارییان كراوە و ھاتوون بۆ مووسڵ، ئەوەش مەترسییەكی گەورەیە و پێویستە حكوومەتی عێراق رێگریی لێ بكات." ئەلحویت وای گوت.

سەرجەم گیراوەكان لە گرتووخانەی حەسەكە بوون و خەڵكی تونس، مەغریب، عێراق  و وڵاتانی ترن و ئێستە زۆربەیان لە عێراقن.

هەولێر/بڵند ئیبراھیم  


وشە - سلێمان تاشان