وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشی داعش ده‌كات و ده‌ڵێن،" خه‌مبارین به هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتییان و ئه‌فسه‌رانی هه‌رێمی كوردستان".
شه‌وی دووی ئه‌و مانگه، داعش په‌لاماری گوندی خدرجیجه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی مه‌خمووری دا و 13 كه‌س به‌هۆی په‌لاماره‌وه شه‌هیدبوون كه سێ له‌وانه خه‌ڵكی سڤیل بوون و برابوون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری كانوونی یه‌كه‌م، له به‌یاننامه‌یه‌كدا هاوسۆزی خۆی بۆ شه‌هیدبوونی هاووڵاتییان و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له هێرشی داعش نیشاندا و ده‌ڵێن، خه‌مبارین به هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتییان و ئه‌فسه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
توركیا به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی داعش ده‌كات و پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه. هه‌روه‌ها دووپات له پشتگیریكردنی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كه‌نه‌وه.