جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رای ده‌گه‌یه‌نێت، كار كردن له‌سه‌ر پێكهێنانی دوو لیوای هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه.
چه‌ند ڕۆژێكه باس له‌وه ده‌كرێ كه بڕیاری پێكهێنانی دوو لیوای هاوبه‌ش له‌نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، به‌ڵام له وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌دا، جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، كاره‌كانی پێكهێنانی هێزه‌كه به باشی ده‌ڕوات و هیچ كێشه‌یه‌ك له بودجه و خه‌رجییان نیه.
روونیشی كرده‌وه كه ئێسته هێزه‌كه مه‌شق و ڕاهێنانی له له‌كوردستان ته‌واو كردووه و دوای ئه‌م قۆناغه‌یش حكوومه‌تی عێراقیش له فێرگه‌كانی خۆی مه‌شقی تایبه‌تی خۆیانیان پێده‌كه‌ن و به زووترین كات ده‌كه‌ونه ئه‌ركه‌وه.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی په‌لاماردانی داعش بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان، بوونی بۆشاییه‌كی ته‌ناهییه كه به‌هۆی سوپای عێراقه‌وه دروست بووه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێ ئه‌و هێزه هاوبه‌شه له‌وێ جێگیر بكرێ.
وشه/ ئاسان محه‌مه‌د