سوودەكانی تۆوی شووتی

:: PM:02:31:16/03/2017 ‌
شووتی میوەیەكی هاوینەیە و تامێكی تایبەتی هەیە و سوودی یەكجار زۆری هەیە بەتایبەت بۆ گورچیلە، لە نێو هەر شووتییەك ژمارەیەكی یەكجار زۆر تۆوی شووتی كە دەنكێكی بچووكی ڕەشن بوونیان هەیە و زۆربەمان لەوكاتەی شووتی دەخۆین، تۆوەكەی فەرامۆش دەكەین و فڕێی دەدەین، بەڵام توێژینەوەیەك دەریخستووە، كە تۆوی شووتی سوودی یەكجار گرنگی هەیە و دەوڵەمەندە ب پرۆتین و ترشی چەوری و مەگنیسیۆم و ئاسن و فۆسفۆر و مس و 100 گرام ناوكی شووتی 600 گرام كالۆری تێدایە.

جگەلەوانە تۆوی شووتی بڕێكی زۆر لە ڕیشاڵی تێدایە كە یارمەتی كۆئەندامی هەرس دەدات، گەدە لە مشەخۆرەكان پاك دەكاتەوە و یارمەتی نەهێشتنی هەڵئاوسانی جگەر و هەوكردنی جگەر دەدەن. تۆوی شووتی ماددەی سیترلینەی تێدایە كە وەكو دژە ئۆكسیدێك كار دەكات، سوڕی خوێن بە تەواوی چالاك دەكات و  كاریگەریكەی باشی هەیە لە چارەسەركردنی  گیرانی بۆڕییەكانی خوێن بەهێزكردنی دەمارەكان، نەهێشتنی بەرزی پەستانی خوێن و ڕێگری لە نەخۆشییەكانی دڵ، سەرەڕای ئەوانە سوودی زۆریشی هەیە و بەشداری كارای لە چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی گورچیلە و كۆئەندامی میز دەكات.

بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی زۆرتر سوود لە تایبەتمەندییەكانی تۆوی شووتی وەربگرن، بە شێوەی كوڵان یان برژاندن بەكاربهێنرێت باشترە.

باشترین ڕێگە بۆ بەكارهێنانی تۆوی شووتی:
20 تا 30 دەنك لە تۆوی شووتی دەهاڕین و پاشان بۆ ماوەی 15 خولەك لە دوو لیتر ئاودا دەیكوڵێنین، ئەم گیراوەیە بۆ دوو رۆژ بەكاردەهێنرێت و سێیەم ڕۆژ واز لە خواردنەوەی بهێنین، ئەم ڕێگەیە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك دووبارە دەكەینەوە بە دوو ڕۆژ لەسەر یەك و ڕۆژێك وەستان.

سوودە تەندروستییەكانی تۆوی شووتی:
هەروەك پێشتر باسمان كرد تۆوی شووتی  سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی خۆراك و كانزا و ڤیتامینە. سوودی ئەو بەرگە ڕەقەی تۆوی شووتی  تەنیا بۆ پاراستن و بەفیڕۆنەدانی پێكهاتە خۆراكییەكانیەتی، سوودەكانیشی ئەمانەی خوارەوەن.

یەكەم: تەندروستی دڵ دەپارێزێت، پڕە لە مەگنیسیۆم ئەمەش یارمەتی پاراستی دڵ دەدا تا بە شێوەیەكی ئاسایی كار بكات، هاوكات یارمەتی هاوسەنگ ڕاگرتنی فشاری خوێن دەدا و كرداری میتابۆلیزم زیاد دەكات.

دووەم:رێگە لە پیربوون دەگرێت، تۆوی شووتی دژە ئۆكسیدی تێدایە كە یارمەتی خانەكانی پێست دەدات كە بە گەنجی بمێنەوە و پێست بەهێز بكەن.

سێیەم: قژ بەهێز دەكات، پڕۆتین و ترشی ئەمینی زۆر لە نێو تۆوی شووتی دا بوونیان هەیە، ئەمانە یارمەتی بەهێز بوونی ڕەگی تاڵەكانی قژ دەدەن و ڕێگریش لە وەرینی قژ دەكەن.
سێیەم: سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات، تۆوی شووتی كە بڕێكی زۆر لە مەگنیسیۆمی تێدایە كە بە شێوەیەكی سەرەكی لە گەنم، برنج و چەندان جۆر دانەوێڵەی تر هەیە و گرنگە ڕێگە لە گرژبوونی ماسوولكەكان و نەخۆشییەكانی دڵ و نەخۆشی شەكرە دەگرێ، سەرەڕای ئەمانەش بە ڤیتامین B5 دەوڵەمەندە، ئەم ڤیتامینەش بە كاربۆهیدرات و وزە ناسراوە كە بە شێوەیەكە گشتی لە گۆشتی گیانلەبەر و سەوزە بوونی هەیە.

چوارەم: ڤیتامین B6 بەلەش دەبەخشێت، تۆوی شووتی ڤیتامین B6 تێدایە كە پێكهاتەیەكی ئالۆزە و  لە ڕێگەی ئاوەوە كاربۆهیدرات دەگۆڕێت بۆ  وزەی پێویست، ئەم كردارەش زۆر گرنگە بۆ گواستنەوەی ناوكی خانەكان.

پێنجەم: ترشی چەوری گرنگی تێدایە، پێكهاتەی ئارگرین و لایسین كە لە نێو ترشە ئەمینییەكاندا هەن و زۆر گرنگن بۆ ئەنجامدانی فرمانی پێویست. كاری باشتر كردنی زیندە چالاكییەكانی لەش و مژینی كالیسیۆم بۆ بەهێزكردنی ئێسكەكان و شانەكان، ئەم جۆرانەی ترشانە سوودی زۆریشیان لە كردارەكانی جوتبوون هەیە.

شەشەم: چەوری ناتێر دەدات بە لەش، نزیكەی %80 چەوری ناتێر لە تۆوی شووتیدا هەیە. كە بە شێوەیەكی سروشتی چەوری ئۆمێگا 3 بە لەش دەبەخشێت، بە بەكارهێنانی تۆوی شووتی بە شێوەیەكی سروشتی وزە بەلەش دەبەخشێت بەبێ‌ زیاد كردنی كالۆری. خواردنی پەرداخێك لە تۆوی شووتی وشك كراوە بە شێوەی رۆژانە بڕێكی زۆر چەوری ناتێر بە لەش دەبەخشێت.

سەرچاوە/ simplewoman


وشە - ئاوات ئازاد