هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر رفاندنی غازی كه‌ركووكی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی یه‌كێتییه‌وه تێده‌په‌ڕێ، به‌ڵام تا ئێسته سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و حزبه ئاماده نین باس له‌و رووداوه بكه‌ن و پێیان وایه ئه‌وه دۆسیه‌یه‌كی هه‌ستیاره.
هه‌فته‌ی پێشوو، غازی كه‌ركووكی له دره‌نگانێكی شه‌ودا له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی یه‌كێتی، له ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی له "قه‌یوان سیتی" له گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی شاری سلێمانی رفێنرا.
غازی كه‌ركووكی پێش هه‌شتی ته‌مووز، به ئاستێكی زۆر پشتیوانی له لاهوور جه‌نگی ده‌كرد، به‌ڵام دواتر به‌چه‌ند نووسینێكی بۆ لای بافڵ تاڵه‌بانی بایدایه‌وه.
به‌پرسێكی ناو یه‌كێتی كه پێی باش نه‌بوو ناوی بڵاو بكرێته‌وه، به "وشه"ی راگه‌یاند، گرتنی غازی كه‌ركووكی به نهێنییه و كه‌س ئاگاداری ورده‌كارییه‌كه‌ی نییه، له ناو حزبیش له‌سه‌ر ئاستی باڵا هیچ قسه و گفتوگۆیه‌ك نه‌كراوه. هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه كه‌سوكاری غازی كه‌ركووكیش پێوه‌ندییان به‌سه‌ركردایه‌تییه‌وه نه‌كردووه بۆ هه‌واڵپرسینی.
كه‌سوكاره‌كه‌یشی لێی ناپرسن
هه‌رچه‌نده كه‌ركووكی له‌سه‌ر مه‌ڵبه‌ندی ئه‌و شاره حیسابه، به‌ڵام ئه‌وانیش هیچ قسه‌یه‌كیان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه نه‌بووه.
"وشه" پێوه‌ندی به چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌و حزبه‌وه كرد، به‌ڵام هیچ كه‌سیان ئاماده نه‌بوون زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه بده‌ن به بیانووی ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كیان نییه و ئاگادار نین، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دۆسیه‌كه هه‌ستیاره و هیچ یه‌كێك له به‌رپرسانی یه‌كێتی نایانه‌وێ خۆیانی لێ بده‌ن.
سه‌ره‌تای رفاندنی ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه هه‌وڵی كوشتنی ئه‌ژی ئه‌مین به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری داوه، به‌ڵام دواتر له پشته‌وه‌ی هه‌واڵ /گه‌شتێكی هه‌واڵی وشه‌یه هه‌موو شه‌وێك سه‌عات نۆ پێشكه‌ش ده‌كرێ/ ئاشكرای كرد كه غازی كه‌ركووكی به‌هۆی سیخوڕی رفێنراوه، گومانی زۆری له‌سه‌ر بووه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی داوه ببێته به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری له كه‌ركووك.