دوای ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو، ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری كورد له نزیك كه‌ناراوه‌كانی یۆنان یه‌خته‌كه‌یان نوق بوو و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری كورد خنكان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی، ته‌رمه‌كانیان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 16ی كانوونی دووه‌م، سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و یه‌ختانه‌ی له مانگی رابردوو كۆچبه‌ریان هه‌ڵگرتبوو و ژێرئاو كه‌وتن له نزیك یۆنان، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ته‌رمێكیان دۆزرانه‌وه و ناسنامه‌یان ناسرانه‌وه، ئێسته خه‌ریكی ئاماده‌كارییه‌كانین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان.
ته‌رمی ژن و منداڵێك دۆزرانه‌وه
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه هه‌ر كاتێك ئاماده بوون، ته‌رمه‌كان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان، كه تا ئێسته ژماره‌یان نۆ ته‌رمه و كوردی هه‌رێمی كوردستانن.
پێش چه‌ند رۆژێك له ناو كۆچبه‌ره بێ سه‌روشوێنبووه‌كان، ته‌رمی ژن و منداڵێك دۆزرانه‌وه كه له ناو یه‌كێك له یه‌خته ژێر ئاوكه‌وتووه‌كاندا بوون.
رۆژی 22 و 23 و 24ی مانگی رابردوو، سێ به‌له‌می كۆچبه‌ران كه له ده‌ریای ئیجه‌وه به‌ره‌و یۆنان به‌ڕێ كه‌وتبوون، له نزیك دوورگه‌ی سانتۆرینی ئیجه، یه‌خته‌كه‌یان ژێرئاو كه‌وت و به‌هۆیه‌وه كۆچبه‌رانی ناو یه‌خته‌كه ژماره‌یه‌كیان خنكان و بێسه‌روشوێن بوون، له چه‌ند رۆژی رابردوو ته‌رمی چه‌ند كه‌سێكیان دۆزرانه‌وه و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی یۆنان ناسنامه‌یان ناسرانه‌وه، له ناویاندا ژن و منداڵ هه‌یه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی