مه‌به‌ست له كورتكراوه‌ی CPO بۆ هه‌موو كاڵایه‌كی ئه‌لیكترۆنی كه ''Certified Pre-Owned''ـه، به‌و واتایه دێ له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه خاوه‌ندارێتی كراوه و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ كۆمپانیاكه، هاوشێوه‌یش بۆ ئایفۆن هه‌مان مانا ده‌گه‌یه‌نێت.
له‌مباره‌یه‌شه‌وه محه‌مه‌د خدر شاره‌زا له كڕینی فرۆشتنی مۆبایل و خاوه‌ن فرۆشگه‌ی كڕین و فرۆشتنی مۆبایل، بۆ ''وشه'' گوتی، ئێسته جۆره ئایفۆنێك له بازاڕه‌كان ھه‌یه چاككراوه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵه، واته كاتێك له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كڕاوه و گره‌نتی هه‌یه و خراپ بووه، ئه‌پڵیش دانه‌یه‌كی نوێی پێ به‌خشیوه، كۆنه‌كه‌ی چاك كردووه‌ته‌وه و له بۆكسێكی سپی‌دا فرۆشتوویه‌تی به نیوه نرخ یان كه‌متر كه پێی ده‌گوترێ ''Iphone CPO''.
وریای ئەم جۆرە ئایفۆنانە بن
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌م جۆره مۆبایله، ده‌خاته ''كارتۆنێكی ساده سپی'' بۆ ئه‌وه‌ی جیا بكرێته‌وه له ئایفۆنێكی نوێ، به‌ڵام له دوبه‌ی زۆر له‌م مۆبایلانه ده‌خرێنه ھه‌مان كارتۆنی مۆبایلێكی تازه و كه‌پسی ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه ده‌بێ زۆر وریا بی له كێ مۆبایل ده‌كڕی یان چ مۆبایلێك ده‌كڕی، چونكه ئێسته له‌به‌ر پێشبڕكێی نرخ له بازاڕه‌كان، ھه‌ندێك له فرۆشیاره‌كان ئه‌م جۆره مۆبایله دێنن و به چه‌ند دۆلارێكی كه‌م ده‌یفرۆشن، بۆ ئه‌وه‌ی كڕیار ھه‌ست نه‌كات كه مۆبایله‌كه CPOیه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له‌لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا، له ساڵی 1984 ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه، له‌وكاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.