به‌هۆی راگه‌یاندنی كاندیدكردنی به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق و په‌راوێزخستنی له‌تیف ره‌شید هاوسه‌ری شاناز برایم ئه‌حمه‌د، ناكۆكی كه‌وته نێوان كوڕانی تاڵه‌بانی و شانازی پوریان.
ئه‌مڕۆ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بڕیاریدا پشتیوانی له به‌رهه‌م ساڵح بكات بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، ئه‌وه‌یش به ته‌واوی شانازی پووری كوڕانی تاڵه‌بانی توڕه كرد، چونكه ئه‌و چاوه‌ڕوانی ده‌كرد له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی له هه‌شتی ته‌مووزی 2021 كه لاهوور جه‌نگی و سه‌ركردایه‌تی تر ده‌ركران و پشتگیری خۆی بۆ ماڵی تاڵه‌بانی یه‌كلا كرده‌وه پاداشت بكرێ.
له‌تیف ره‌شید هاوسه‌رۆكی شاناز برایمه و خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندید كردبوو
له‌تیف ره‌شید هاوسه‌رۆكی شاناز برایمه و خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندید كردبوو، به‌و هیوای یه‌كێتی پشتیوانی بكات، به‌تایبه‌ت كاتێك به‌رهه‌م ساڵح له كوردستان و عێراق كۆده‌نگی له‌سه‌ر نییه و تا ئێسته‌یش چانسی بوونی به‌سه‌رۆك كۆمار لاوازه.
به‌پێی قسه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو یه‌كێتی، به‌هۆی راگه‌یاندنی كاندیدبوونی به‌رهه‌م ساڵح له‌ناو یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كێشه دروست بووه و شاناز برایم ئه‌حمه‌د ململانێیه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ كوڕانی تاڵه‌بانی ده‌ست پێ ده‌كات.
شاناز برایم یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه كه له‌لایه‌ن كوڕانی تاڵه‌بانییه‌وه به‌تایبه‌ت له‌دوای هه‌شتی تهمووز، پرس و رای زۆری پێ ده‌كرا، به‌ڵام پێده‌چێ ئه‌و پێوه‌ندییه كاتی بووبێت و ئیتر قۆناغێكی نوێ بێته ئاراوه.