به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ڵنه‌بوونی ئۆتۆمبێل بۆ كێشه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له بزوێنه‌ردا هه‌یه، جا كێشه‌كان جۆراوجۆر و زۆرن و هه‌ریه‌كه‌شیان هۆكاری تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، بۆیه شاره‌زایه‌كی میكانیكی هۆكاره‌كانی هه‌ڵنه‌بوونه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌خاته ڕوو.
له‌مباره‌یه‌وه كاروان ڕه‌زا شاره‌زای بواری كاره‌بایی و میكانیكی ئۆتۆمبێل و رۆنگۆڕ، بۆ ''وشه'' به چه‌ند خاڵێك ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌مانه هۆكارن بۆ هه‌ڵنه‌بوونی ئۆتۆمبێل:
یه‌كه‌م: پاترییه‌كه مردووه یان سه‌ری سارد شله.
دووه‌م: فویل فلته‌ر یان فویل په‌مپ كێشه‌ی هه‌یه.
سێیه‌م: لیكی هه‌وا ''دزه‌كردنی هه‌وا'' هه‌یه له ده‌كشنی سارد.
چواره‌م: فیوزی فیول په‌مپ یان ڕیله‌ی كێشه‌ی هه‌یه.
پێنجه‌م: كێشه له ''fuel injection system'' و وایه‌ره‌كان و كونێكته‌ره‌كان هه‌یه.
شه‌شه‌م: كێشه له سێنسه‌ری پێوانه‌ی پله‌ی گه‌رمی ئاو ''coolant temperature sensor''دا هه‌یه.
حه‌وته‌م: بوونی كێشه له ئه‌قڵی ئۆتۆمبێل یان كۆنێكته‌ره‌كان.
بوونی كێشه له هه‌ر یه‌كێك له‌م به‌شانه، ئۆتۆمبێل به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵنابێت، بۆیه ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت هه‌ڵنه‌بوو، ئه‌وا ده‌بێ پشكنینی بۆ بكرێت و بزانرێت كێشه‌كه له كوێدایه و چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌مه‌یش ئۆتۆمبێل ده‌گه‌ڕێته‌وه باری پێشووی خۆی و به‌بێ كێشه هه‌ڵده‌بێته‌وه.