مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، گه‌یشته ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی میرنشینی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی.
بڕیاره له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كان، شێخ عه‌بدوڵا بن زاید ئال نه‌هیان وه‌زیری ده‌ره‌وه و گه‌وره به‌رپرسانی تری ئیمارات كۆ ده‌بێته‌وه.
پێشتریش دووی كانوونی یه‌كه‌مى 2019، شێخ محه‌مه‌د بن ڕاشد جێگری سه‌رۆكی ئیمارات و فه‌رمانڕه‌وای دوبه‌ی پێشوازی له مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و كۆبوونه‌وه.
میرنشینی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، له كاتی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا، به ته‌واوی میدیاكانی بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌رخان كردبوو، هه‌میشه له ڕاپۆرته‌كانیاندا باسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی دوای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی‌یان ده‌كرد، وتارنووسه گه‌وره‌كانی هه‌میشه پشتیوانی‌یان له دۆزی كورد ده‌كرد، هه‌ر بۆیه ته‌نانه‌ت دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ریش كه پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی پچڕان، ئیماڕات یه‌كێك بوو له‌و وڵاته له‌پێشینانه‌ی زوو پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ست پێ كرده‌وه.