سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه به نارنجۆك هێرش كرایه سه‌ر باره‌گای سه‌ره‌كیی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا، له‌و كاته‌وه لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و به‌رپرسێكی پارتیش ده‌ڵێ، چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادگا ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ی كانوونی دووه‌م، شوان محه‌مه‌د ته‌ها به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا، به ''وشه''ی راگه‌یاند، دوابه‌دوای هێرشه‌كان بۆ سه‌ر باره‌گاكه‌یان له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، هێزه ته‌ناهییه‌كان و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستاون و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان و هێزه ته‌ناهییه‌كان راپۆرتی خۆیان نووسیوه و دۆسیه‌كه له به‌رده‌م دادگایه و چاوه‌ڕێی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.
تا ئه‌و كاته‌ی دادگا بڕیار ده‌دات، هیچ له‌وباره‌یه‌وه باس ناكه‌ن
وه‌ك زیاتر خستیه روو، ''تا ئه‌و كاته‌ی دادگا بڕیار ده‌دات، هیچ له‌وباره‌یه‌وه باس ناكه‌ن، چونكه ئه‌مه دۆسیه‌یه‌كی ته‌ناهییه و ناكرێ پێش دره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه و بڕیاری دادگا قسه بكه‌ین.''
به‌گوته‌ی شوان محه‌مه‌د ته‌ها، ئه‌و جۆره هێرشانه به‌رده‌وام ده‌كرێته سه‌ر باره‌گاكان، ته‌نیا ئه‌وان نین و لایه‌نی تریش هه‌ن كه هێرش ده‌كرێته سه‌ر باره‌گاكانیان و له رابردوودا ئه‌وه دووباره بووه‌ته‌وه و گرنگ دۆسیه‌كان بگه‌نه ئه‌نجام.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی