پەیامێكی گرنگ لە سەرۆكی حكوومەتەوە

:: AM:09:43:26/01/2022 ‌
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە تویتێكدا سەركۆنەی هێرشەكەی سەر ماڵی حەلبووسی كرد و دەڵێت، بە توندی سەركۆنەی هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر ماڵی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە شارۆكەی گەرمە دەكەم.

ئەمڕۆ چوارشەم 26ـی كانوونی دووەم، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە تویتێكدا سەركۆنەی هێرشەكەی سەر ماڵی حەلبووسی كرد و دەڵێت، بە توندی سەركۆنەی هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر ماڵی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە شارۆكەی گەرمە دەكەم.

سەرۆكی حكوومەت دەڵێت، ئەم هێرشە پێشهاتێكی مەترسیدارە و تێكدانی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دەكاتە ئامانج.

مەسرور بارزانی لە كۆتایی تویتەكەیدا هیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ برینداران خواست.



وشە - رامیار جەواد