له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌رجه‌نتین، كورسیی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش، خۆكردانه و بێ كارتێكی مرۆڤ، چه‌ند جارێك ده‌جووڵێته‌وه و دواتر ده‌كه‌وێته نێو باخچه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له كامێراكانی چاودێرییه‌وه تۆمار كراوه، له یه‌كێك له ناوه‌نده پزیشكییه‌كانی شاری رۆساریۆی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سانتا له ئه‌رجه‌نتین، كورسیی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش، له خۆیه‌وه ده‌جووڵێت.
وه‌ك له گرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌ره‌تا جووڵه‌كه‌یه‌ك ده‌كات و دێته پێشه‌وه، له كاتێكدا هیچ كه‌سێك نایجووڵێنێت، یان هیچ كارتێكه‌ری له‌سه‌ر نییه، ته‌نانه‌ت به هۆی بایشه‌وه نییه، چونكه گه‌ڵا و لق و پۆپه‌كانی داره‌كان ناجووڵێن و جێگیرن.
ئه‌و ڤیدیۆیه، مشتومڕی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌شێك به ڕاست و به‌شێك ده‌ڵێن یاریی به ڤیدیۆكه كراوه.
به‌ڵام گوته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له سانتا، سنووری بۆ ئه‌و گه‌نگه‌شانه دانا و ده‌ڵێ دووان له كاركه‌رانی نه‌خۆشخانه‌كه، داهێنانێكیان كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و گوێزه‌ره‌وانه به هۆی په‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش له پشت پێشهاته‌كه‌وه بووه.