مەڕام قوقندی، خانمی سعوودی ئەركی بەڕێوەبەری گشتی هۆتێلی "پارگ ئین بای رادیسۆن" وەردەگرێت، كە لە داهاتوویەكی نزیكدا شاری جدە دەكرێتەوه. ئهو وتێله یەكێكە لە هۆتێلەكانی "گرووپی ریزیدۆر".
ڤۆڵڤگانگ نیومان بهڕێوەبەری جێبەجێكاری گرووپی ریزیدۆر، لەبارەی ئەركدان بە قۆقەندییەوە، دەڵێ، ئێمە وابەستەی توانازۆریی ئافرەتانیان كە دەتوانن بگەنە پۆستی سەركردایەتیكردن، شانازیش بەمەوە دەكەین.
زیاتر دەڵێ "ئێمە متمانەمان بە گرینگیی ئەم هەنگاوە هەیە، لە چوارچێوەی هاندانی ئافرەتان لەسەرانسەری دنیا بۆ وەرگرتنی ئەركی گرینگ و تایبەت لە كەرتی میوانداری".
جێگری سەرۆكی گرووپی هۆتێلگەلی (ریزیدۆر)، لە مارك ویلیس، رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی توركیا، ئاماژەی بەوە كرد كه رێژەی ئەو ئافرەتانەی لە گرووپی هۆتێلەكانی ریزیدۆردا سەركردایەتی وەردەگرن، بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ساڵی 2014ـدا شهش كەس بوون و ئێستە 48 ئافرەتن كە ئەركی سەرپەرشتی و سەركردایەتیی كاریان لە ئەستۆدایە.
قۆقندی، كارگێڕیی میوانداریی لە سعوودییە خوێندووە و چەند ئەركێكی جیاوازی دیوە لە بواری كەرتی میوانداری، تا ئەوكاتەی لەو گرووپە بەناوبانگەدا بووەتە بەڕێوەبەری هۆتێل.