چی لەبارەی جوانترین پیری دنیاوە دەزانی؟

ئیزابێل پرێیسلەر، خانمە نووسەر و پێشكەشكار، لە تەمەنی 66 ساڵاندا وەك خانمێكی گەنج دەردەكەوێت، ئەوەیش ناسناوی جوانترین پیری دنیای پێ داوە.

ماریا ئیزابێل پرێیسلەر، لە دایكبووی 18ـی شوبات/فێبرایەری 1951ـی مانێلای پایتەختی فلیپین، خاوەنی رەگەزنامەی هەردوو وڵاتی فلیپین و ئیسپانیایە، لە 21ـی فێبرایەری 1969وە لە مەدرید نیشتەجێیە.

ئەو خاتوونه‌ لە 29ـی كانوونی دووه‌م/یەنایەری 1971 لەگەڵ خلیۆ ئیگلسیاسدا ژیانی هاوسەری پێك هێناوە تا 1978 پێكەوە بوون، دواتر لە 1988 تا 2014 لەگەڵ میگێل بوێردا ژیانی دووانەییان پێكەوە بەڕێ كردووە.

ئیزابێل پرێیسلەر، خاوەن پێنج منداڵە و كاری رۆژنامەنووسی و پێشكەشكاری و نواندنی جلوبەرگ دەكات و بە هەرسێ زمانی ئیسپانی و ئینگلیزی و تاگالۆگی دەنووسێت.

سەرەڕای هەڵكشانی تەمەنی، بەڵام ئیزابێل پرێیسلەر وەك گەنجێك دەردەكەوێت، ئەوەیش جێی سەرنجی دەوروبەری و تەماشاڤانانیەتی، هەر لەبەرئەوەیشە ناسناوی جوانترین خانمە پیری دنیایان بە باڵایدا بڕیوە.

سەرچاوە/ ویكیپێدیا


وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د


AM:10:39:19/03/2017




ئه‌م بابه‌ته 84936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌