لیژنەی ئۆڵەمپی كوردستان پیرۆزبایی لە یانەیەكی سلێمانی دەكات

:: AM:11:06:19/03/2017 ‌

لیژنەی ئۆڵەمپیی كوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی تیپی كچانی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی كرد بەهۆی بردنەوەی ناسناوی پاڵەوانیەتیی گۆڕەپان و مەیدانی عێراقەوە.

لیژنەی ئۆڵەمپیی كوردستان بڵاوی كردەوە: دوایی پالەوانبوونیان لەسەر ئاستی عێراق، لیژنەی ئۆلۆمپیی هه رێمی کوردستان پیرۆزبایی لە کچانی تیپی گۆرەپان و مەیدانی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی دەکات.

بڵاویشی كردەوە كە بەناوی سەرۆک و جێگر و ئەمینداری گشتی و ئەمینداری دارایی و ئەندامانی تر لەدەستەی راپەراندنی لیژنەی ئۆلۆمپیی كوردستان، پیرۆزبایی لە کچانی تیپی گۆرەپان و مەیدانی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی دەکەین دوایی ئەوەی ناسناوی 15مینی پالەوانیەتیی گۆرەپان و مەیدانی عێراقیان بەدەست هێنا.

لیژنەكە لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەشدا كە پالەوانبوونی کچانی کورد لەسەر ئاستی عێراق جێگای شانازی و دەست خۆشییە و هیوای بەردەوامیان بۆ دەخوازن لەتۆمارکردنی ئەنجامی دلخۆشکەر و بەردەوامی دانیان لەسەر ناسناوی گۆرەپان و مەیدانی عێراق جێگای ڕێزن و ماندوو نەبن و پیرۆزتان بێت ناسناوی پالەوانی عێراق.

لە راگەیاندراوەكەدا هەرەها هاتووە: دەست خۆشی بۆ ستافی راهێنەران و سەرپەرشتیاران کە ڕۆلێکی باشیان بە ئەنجام گەیاندووە تا کچانی ئەم یانە خۆشەویستە بتوانن ببن بەپاڵەوان و دووبارە دەستان خۆش و ماندوو نەبن جێگای ڕێزو ستایشن.

هەروەها پیرۆزبایی لە کچانی لاوانی پێشمەرگەی سلێمانیش دەکەین کە لەسەر ئاستی لاوان پلەی سێیەمیان بەدەست هێناوە و پیرۆزتان بێت و دەستان خۆش بەهیوای بەردەوامبوون لە تۆمارکردنی ئەنجامی دلخۆشکەر و پلەی باشتر لە پالەوانیەتییەکانی داهاتوو لەسەر ئاستی لاوان بەدەست بهێنن، وەدەست خۆشی بۆ ستافی راهێنەران وسەرپەرشتیارانی تیپ کە ڕۆلێکی بەرچاویان بینیوە لەگەل تیپ تا کچانی لاوان بتوانن ئەنجامێکی دلخۆشکەر تۆمار بکەن.






وشە - ئامانج ئه‌كره‌م