به‌گوێره‌ی نه‌خشه و تۆمار و ئاماره مێژووییه‌كان باكور و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای مووسڵ به‌شێكن له خاكی باشووری كوردستان و به‌ری چه‌پی شاری مووسڵیش زۆرینه‌ی دانیشتووانی به‌ر له هاتنی به‌عس كوردبوون، ئێسته كه كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری ناوچه‌كانی باشووری كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، په‌كه‌كه له شه‌نگال پابه‌ندی هیچ یاسایه‌ك نابێ و بووه‌ته به‌شێك له میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، هۆكاری نه‌ڕۆیشتنی په‌كه‌كه و جموجۆڵه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له سنووره‌كانی كوردستان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وان باشووری كوردستان پارچه پارچه بكه‌ن و له ڕۆژهه‌ڵات و باكور و ڕۆژئاوای مووسڵیش هه‌رێمێك به‌ناوی هه‌رێمی "رافیده‌ین" دروست بكه‌ن و نه‌خشه‌ی هه‌رێمه‌كه‌ش له میدیاكان و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر په‌رله‌مانتاری عێراق به پێگه‌ی "
مه‌وازین"ی ڕاگه‌یاندووه، كه هه‌وڵی دروستكردنی هه‌رێمێك له باكور و ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی مووسڵ ده‌درێ به‌ناوی هه‌رێمی "رافیده‌ین"، به گوته‌ی ناوبراو كه‌سایه‌تییه‌كی توركمان سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌كات و ئه‌مه‌ریكاش ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" ئه‌و پرۆژه‌یه به‌شێك له توركمانه شۆڤێنییه‌كانی سه‌ر به مالیكی و حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه به‌شدارن و ئه‌وان ده‌یانه‌وێ وا بڵاو بكه‌نه‌وه كه ئه‌مه پرۆژه‌یه پشتیوانی ئه‌مه‌ریكای هه‌یه، به‌ڵام پرۆژه‌كه ته‌نیا و ته‌نیا بیرۆكه و پیلانی ئێران و مالیكییه، بۆ گرتنی ئه‌و ناوچه ستراتیجییه كه شریتی سنووری نێوان مووسڵ و سووریا له خۆ ده‌گرێ و باشووری مووسڵ و گه‌یاره و شه‌ڕگات و بێجی و تكریت و میقدادیه و دیاله به ته‌واوی له ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیدایه، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ئه‌و ناوچه‌یه كه ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوا و باكوری مووسڵ، ده‌یانه‌وێ ئه‌مه‌ش له ڕێی پرۆژه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه بخه‌نه ژێر ڕكێفی خۆیان و ناوی ئه‌مه‌ریكاشی له‌سه‌ر ده‌هێنن، تا ئه‌وانه‌ی له به‌غدا له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی عێراقدان زیاتر ڕق و تووڕه‌ییان به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریكا دروست ببێ.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌وان به‌هێز و هه‌ڕه‌شه نه‌یانتوانی ئه‌و ناوچه‌یه بگرن، ئێسته دوا كارتیان بۆ گرتنی ناوچه‌كه په‌كه‌كه‌یه كه پاره له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌شیان سه‌ر نه‌گرێ، ئه‌وا به‌ناوی دیموكراسی و مافی ده‌ستووری و پاراستنی پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه په‌نا بۆ ئه‌م پیلانه ده‌به‌ن، كه به پیلانی بی ناسراوه.
به جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پیلانه، باشووری كوردستان له‌ت له‌ت ده‌كه‌ن و له سنووری هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیانیش خه‌ڵك به لێشاو بۆ نێو حه‌شدی شه‌عبی ده‌به‌ن و ده‌یانه‌وێ له هه‌ر كاتێكدا بێ ئه‌و ناوچه‌یه‌ش لاواز بكه‌ن و ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ له هه‌رێمی كوردستانی داببڕنه‌وه، ئه‌مه‌ش پیلانی ئێران و مالیكی و شۆڤێنییه‌كانه كه په‌كه‌كه و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له ئه‌رزی واقیع جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.