دوای مردن مێشك كەی دەوەستێت؟

:: PM:06:53:22/03/2017 ‌

توێژینەوەیەكی نوێ دەری دەخات كە مێشكی مرۆڤ دەتوانێت دوای مردنی تا 10 خولەكی زیاتر بژیت.

ژمارەیەك لە پزیشكانی كەنەدایی چاودێری مێشكی چەند كەسێكیان كرد راستەوخۆ لەكاتی گیانلەدەستدانیان، واتە ئەوان دوای وەستانی دڵیان تێبینی بوونی جۆرێك لە شەپۆڵیان لە مێشكی ئەوان كرد، ئەوەش بەپێی رۆژنامەی"تەلەگرافی"بەریتانیایی.

پزیشكان لێكۆڵینەوەیان لەسەر چوار كەس كرد كە گیانیان لەدەست داوە و بۆیان دەركەوت كە مێشكی ئەوان لە دوای وەستانی دڵ و پاڵەپەستۆی خوێنیان كاری كردووە، بەپێی لێكۆڵینەوەكە مێشكی یەكێك لەو مردووانە 12 خولەك لە چالاكییەكانی بەردەوام بوو كە ئەوەش ماویەكی درێژە، ئەگەرچی پزیشكان هۆكاری ئەو چالاكییە نەزانراوەی مێشكیان نەزانی لە دوای مردنی لەشەوە. 

ئەو توێژینەوە رەنگە كاریگەری لەسەر بابەتی وەرگرتنی ئەندامەكانی لەشی مردوو كە ئەندامەكانی لەشی خۆی بەخشیوە.

سەرچاوە: سپۆتنیك

 


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل