به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی بۆ باری كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مرۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان خسته روو.
به‌گوێره‌ی كه‌شناسی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ی ئازاری 2017، ئاسمانی شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك، نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو و ئاسمانی شاره‌كانی سلێمانی و كه‌ركووك هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی باران له‌ناوچه جیاجیاكان و باران بارینی به‌لێزمه له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كاندا.
كه‌شناسی پێشبینی كردووه، سبه‌ی هه‌ینی 24ی ئازار، ئاسمانی شاره‌كانی هه‌ولێر، دهۆك و كه‌ركووك نیمچه هه‌ور ده‌بێت و ئه‌گه‌ری بارینی باران له ناوچه جیاجیاكاندا هه‌یه، به‌ڵام ئاسمانی سلێمانی هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و بارانیش له ناوچه جیاجیاكانی سنووری ئه‌و پارێزگایه‌دا ده‌بارێت.