ئه‌گه‌رى دروست بوونى لافاو هه‌یه
یه‌كه‌ى كارگێرى گه‌رمیان ئاشكراى كرد، به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی له‌سنوورى گه‌رمیان له دوو رۆژی داهاتوودا ئه‌گه‌ری دروست بوونی لافاو هه‌یه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ى ئادارى 2017 یه‌كه‌ى كارگێرى گه‌رمیان راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه، به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی له‌سنوورى گه‌رمیان له دوو رۆژی داهاتوودا ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو هه‌یه و به‌وهۆیه‌وه هێزه‌كانی پۆلیسی گه‌رمیان خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه بۆ به‌هاناوه‌چوونی هاوڵاتیان له‌كاتی پێویستدا.
له‌به‌شێكى تر‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا یه‌كه‌ى كارگێرى گه‌رمیان داوا له‌هاوڵاتیان و گه‌شتیاران ده‌كات، له‌پێناو سه‌لامه‌تیان له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو رۆژه‌دا سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیاریه‌كانی سنووره‌كه نه‌كه‌ن.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا تێیدا هاتووه، هاووڵاتیان ده‌توانن له ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر حاڵه‌تێكدا له رێگه‌ی ژماره 104وه هێزه‌كانى فریاكه‌وتنى سنووره‌كه ئاگه‌دار بكه‌نه‌وه.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم