کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی کوردستان

:: AM:10:55:24/03/2017 ‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.

ئەمژرۆ هەینی 24ی ئادار/مارس بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ‌كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه‌" نێردراوه‌ ئاشکرای کردوە، ئه‌مڕۆ هەینی ئاسمانی هەولێر لە نێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمەباران بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان و نزمترین پلەی گەرمە 11 و بەرزترینیش 19 پلەی سەتی دەبیت.

لە پارێزگای سلێمانیش ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ نمەبارانی کەم لە ناوچە جیا جیاکان و لە ئێوارەدا کەشوهەوا جێگیر دەبێتەروە، نزمترین پلەی گەرمی لەو پاریزگایە هەشت و بەرزترین پلەی گەرماش 14 پلەی سەتی دەبێت.

لە پارێزگای دهۆک ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت و نزمترین پلەی گەرما 10 پلە و بەرزترینیش 18 پلەی سەتی دەبێت.

لە پارێزگای کەرکوک ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارانی بەلێزمە و لە ئێوارەدا کەشەکە جیگیر دەبێتەوە، نزمترین پۆلەی گەرما لەو پارێزگایە 10 پلە و بەرزترینیش 18 پلەی سەتی پێشبینی کراوە.

کەشوهەوای سبەی شەمو 25ی ئادار/مارس لە هەرپێنج پاریزگای کوردستان کە لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم تا ئێستە هەڵەبجەیش لەسەر پاریزگەی سلێمانییە، تا رادەیەک جێگیر دەبێت و ئاسمانیان لە نێوان نیمچە هەور بۆ ساماڵ دەبێت و نزمترین پلەی گەرما لە سلێمانی و دهۆک بە 9 پلەی سەتی پێشبینی کراوە و بەرزترین پلەی گەرماش لە پارێزگای هەولێر و کەرکووک بە 21 پلەی سەتی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کەشناسییەوە پێشبینی کراوە.




وشە - هیدایه‌ت جان