بە خوورما كۆتایی بە نەخۆشییەكانی دڵ و پەستانی خوێن بێنن

:: PM:01:51:26/03/2017 ‌
خوورما بە بەسوودترین میوە دادەنرێت كە دەتوانرێت سوودی لێوەربگیردرێت وەكو دەرمانێكی سروشتی و دەوڵەمەندە بە زۆربەی پێكهاتە سروشتییەكان و مامەڵە لەگەڵ نەخۆشییە جۆراوجۆرەكان دەكات، بەتایبەت نەخۆشی بەرزی پەستانی خوێن و جەڵتەی دڵ، بەرزبوونەوەی كۆڵیسترۆڵ لە نێو جەستەدا، هاوكات میتابۆلیزمی لەش خێرا دەكات و هەشت سوودی تەندروستی بە لەش دەبەخشێت.

گرنگترین سوودەكانی خوورما بۆ تەندروستی مرۆڤ

یەكەم: خوورما رێگە لە سكچوون دەگرێت، خوورما بڕێكی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە و ڕێگە لە سكچوون دەگرێت و بەكتریای زیانبەخش لە رێگەی ریخۆڵەكانەوە دەكاتە دەرەوەی لەش بەمەش یارمەتی حەسانەوەی ریخۆڵەكان دەدات.

دووەم: كۆلیسترۆڵی نێو لەش رێك دەخات، خوورما بۆڕییەكانی خوێن پاك دەكاتەوە و ڕێگە لە مەینی خوێن دەگرێت، بۆیە یارمەتی ڕێكخستی كۆلیسترۆڵی ناتەندروست دەدەن لە جۆری ئێڵ دی ئێڵ.

سێیەم:  خوورما فشاری خوێن رێك دەخات، خورما دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و هیچ سۆدیۆمی تێدا نییە، بۆیە ڕێگە لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەگرێت و خواردنی شەش دەنك خوورما 80 ملیگرام مەگنیسیۆمی تێدایە كە ئەم مەگنیسیۆمە گواستنەوەی خوێن بەهێز دەكات و بڵاوبوونەوەی خوێن بەناو بۆڕییەكانی خوێندا ئاسان دەكات بەمەش فشاری خوێن كەم دەبێتەوە. پێویستە رۆژانە 370 ملیگرام لە مەگنیسیۆم بخورێت.

چوارەم: چارەسەری كەمخوێنی دەكات، ئەم میوەیە سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە ئاسن و كە یەكجار بەسوودن بۆ چارەسەركردنی كەمخوێنی، سكپری، بۆ منداڵ  100 گرام خوورما بە رێژەی 0.9 میلیگرام ئاسنی تێدایە. بە رێژەی %11 ئاسن لە خوێندا زیاد دەكات، ئاسن كاریگەریەكی زۆر هەیە لەسەر خڕۆكە سوورەكان و هیمۆگلۆبینی خوێن، هاوكات یارمەتی ڕۆیشتنی ئۆكسجین دەدات بەنێو بۆڕییەكانی خوێن. 

 پێنجەم: ڕێگە لە جەڵتەی دڵ دەگرێت، بڕێكی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە و بۆڕییەكانی خوێن پاك دەكاتەوە و ڕێگە لە جەڵتەی دڵ دەگرێت، لەبەر ئەم سوودانە خواردنی 400 میلیگرام خوورما ئەمەش بڕی پێویستی پۆتاسیۆم بە جەستە دەبەخشێ و بە شێوەیەكی بەرچاو ڕێگە لە جەڵتەی دڵ دەگرێت.

شەشەم: بەشێوەیەكی گشتی تەندروستی دڵ دەپارێزێت،چەند دەنكێك لە خوورما بكەنە نێو پەرداخێك ئاوەوە شەوانە پێش نووستن و پاشان بەیانیان ئەو ئاوە بخۆنەوە لە هەموو نەخۆشییەكانی دڵ دەتانپارێزێت.

حەوتەم: خوورما قەبزی كەم دەكاتەوە، خوورما یەكجار بەسوودە بۆ قەبزی، شەوان چەند دەنكێك خوورما بكەنە پەرداخێك ئاوەوە و پاشان لە بەیانیاندا ئاوی خوورماكە بخۆنەوە ئەمە یارمەتی هەرسكردن دەدات و ڕێگە لە قەبزی دەگرێت.

هەشتەم: خوورما یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات، خواردنی خوورما لەسەر گەدەی بەتاڵ یارمەتی كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش دەدات وە خوورما هیچ كۆلیستڕۆڵێكی تێدا نییە.            

سەرچاوە/ getholistichealth


وشە - ئاوات ئازاد