فه‌رمانده‌ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگال رای گه‌یاند، سوپای عێراق ناتوانێ په‌كه‌كه له شنگالدا ده‌ربكات، چونكه حه‌شدی شه‌عبی رێگری ده‌كات و پشتگیری له په‌كه‌كه ده‌كات.
قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگال، بۆ "وشه" گوتی، له‌و شه‌ڕه‌ی له نێوان سوپا و په‌كه‌كه سه‌ری هه‌ڵداوه، ھیچ شوێنێكی نه‌گرتووه و ئامانجی سوپا ئه‌وه‌یه په‌كه‌كه ده‌ربكات، به‌ڵام به‌ھۆی ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی پشتگیری‌یان لێ ده‌كات و رێگری له ده‌ركردنی په‌كه‌كه ده‌كات، په‌كه‌كه هێشتا له شنگالدا رۆڵیان هه‌یه.
ئه‌سته‌مه په‌كه‌كه ده‌ربكرێت.
ئه‌و گوتی، له‌به‌رئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی رێ نادات سوپای عێراق په‌كه‌كه له شنگالدا ده‌ربكات، ئه‌سته‌مه په‌كه‌كه ده‌ربكرێت.
وه‌ك زیاتر خستیه ڕوو، ئه‌ركی سوپای عێراقه په‌كه‌كه له شنگال ده‌ربكات، چونكه په‌كه‌كه له‌وێ هێزێكی نایاساییه و نابێت له چالاكییه‌كانی به‌رده‌وام بێت.
جێی باسه چه‌ند رۆژێكه له شنگال له نێوان هێزه‌كانی سه‌ربه په‌كه‌كه و سوپای عێراقدا بارگرژی دروست بووه، ناوه‌ناوه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌كتر و په‌كه‌كه نایه‌وێ له سنووری شنگالدا بچێته ده‌ره‌وه و ده‌سه‌ڵاتی ته‌ناهی سنووره‌كه به هێزه یاساییه‌كان بدات.
دهۆك\بڵند ئیبراھیم