كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌رده‌می مه‌سروور بارزانیدا ده‌ستی به چاكسازی كردووه و به‌پێی ئه‌و پلان و به‌رنامه‌ی دانراوه، ئه‌و چاكسازییه هه‌موو كه‌رته‌كان و ته‌واوی مووچه‌خۆران ده‌گرێته‌وه، ئامانجه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه گه‌نده‌ڵی بنبڕ بكرێت و رێگری بكرێت له نادادپه‌روه‌ری، ئه‌وانه‌ی له رابردوودا به نایاسایی كراون به مووچه‌خۆر، به‌پێی یاساكه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
له دوو ساڵی رابردوودا حكوومه‌ت سێ راپۆرتی چاكسازیی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كردووه، تێیدا باس له‌و ورده‌كارییانه كراوه تێیاندا و به‌تایبه‌تیش باس له مووچه‌ی پله‌باڵا و خانه‌نشینان و مووچه‌خۆری نایاسایی كراوه، له راپۆرتی سێیه‌میشدا به وردی باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه پێش چه‌ند رۆژێك ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه.
محه‌مه‌د سه‌عده‌دین سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی له په‌رله‌مانی كوردستان، به ''وشه''ی راگه‌یاند، له سه‌ره‌تای یاسای چاكسازیدا، په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه‌ی دارایی داوای ئه‌وه‌ی كرد كه حكوومه‌ت له‌و كارانه‌ی ده‌یكات له‌سه‌ر چاكسازی، راپۆرت ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات تا ئاگاداری ورده‌كاری و كاره‌كان بێت، حكوومه‌ت ئه‌مه‌ی به‌شێوه‌ی باش پێڕه‌و كردووه، له ماوه‌ی رابردوودا سێ راپۆرتی گرنگی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كردووه له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی كه كراون له وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران.
ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌وه‌ی تا ئێسته كراوه زۆر گرنگه بۆ داهاتوو، حكوومه‌ت هه‌نگاوی زۆر گرنگ و كرداری ناوه له یاسای چاكسازیدا، بۆ داهاتوو سوودێكی زۆری ده‌بێت، له رووی دارایی و ئیداری و كارگێڕی، ناردنی راپۆرته‌كان بۆ په‌رله‌مان به‌ڵگه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌ت هه‌نگاوی باشی ناوه و كاری زۆرباشی كردووه، قۆناغ به قۆناغ چاكسازی جێبه‌جێ ده‌كرێت، بابه‌ته‌كه ته‌نیا گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره نییه بۆ سه‌ر داهاتی گشتی، به‌ڵكو جێبه‌جێكردن و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌رییه.
سوودێكی تر رێكخستنی كاروباری دارایی و كارگێڕییه، پڕۆژه‌ی چاكسازی بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه رێك بخرێنه‌وه، ساڵانی پێشتر چه‌ندان لایه‌ن گله‌یی ئه‌وه‌یان ده‌كرد حكوومه‌ت چاكسازی ناكات، به‌ڵام ئێسته ئه‌وه گله‌ییه‌یان كه‌می كردووه و وه‌ك په‌رله‌مان پێیان وایه بۆ ئه‌و قۆناغه كاری زۆرباش كراوه، لیژنه‌یی دارایی له‌وباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت له‌سه‌ر خه‌ت ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه به‌شێوه‌ی باش جێبه‌جێ بكرێت.
هاوكات ناسر ئیسماعیل شاره‌زای ئابووری، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و چاكسازییه‌ی كه حكوومه‌ت ده‌ستی پێ كردووه، هه‌ندێك ده‌ڵێن هیچ سوودێكی نه‌بوو، له كاتێكدا ئه‌مه به‌رنامه و پلانێكی دوورمه‌ودایه و به رۆژێك و مانگێك و ساڵێكیش ئه‌و ئه‌نجام و مه‌به‌سته‌ی كه حكوومه‌ت و بگره هاووڵاتییانیش ده‌یانه‌وێ ده‌رناكه‌وێت، ئه‌مه چاكسازییه له داهاتوودا ده‌رده‌كه‌وێت كه چی كراوه و چ ده‌سكه‌وتێكی ده‌بێت.
ناكرێ ته‌نیا بیر له‌لایه‌نه داراییه‌كه بكه‌نه‌وه له‌و چاكسازییه
ئه‌وه‌شی گوت، ناكرێ ته‌نیا بیر له‌لایه‌نه داراییه‌كه بكه‌نه‌وه له‌و چاكسازییه، ئه‌مه شتێكی زۆر گرنگ نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگه لایه‌نه مه‌عنه‌وییه‌كه‌ی ئه‌و چاكسازییه كه یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری دروست ده‌كات له نێوان فه‌رمانبه‌راندا، ئه‌وانه‌ی كه ساڵانێكه فه‌رمانبه‌رن و به ریزبه‌ندی یان به‌پێی ساڵ پله‌یان بڕیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه به‌بێ خزمه‌ت ئه‌و پله‌یه‌یان پێ دراوه، له رووی مووچه و كارگێڕی، هه‌روه‌ها گرنگییه‌كی تری ئه‌و چاكسازییه ئه‌وه‌یه هاووڵاتییان چیتر مافخوراو نابن.
ئازاد ئه‌كره‌م ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، چاكسازی بابه‌تێكی گرنگه كه حكوومه‌ت كاری له‌سه‌ر ده‌كات، به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی هه‌یه، ئه‌وه‌ی مووچه‌خۆر بێت پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت و وردبینی بۆ ده‌كرێت، ئه‌م چاكسازییه ماوه‌یه‌كی زۆری پێویسته، حكوومه‌ت ئامانجیه‌تی كارێكی باش بكات به جۆرێك ئه‌و گرفت و كێشانه‌ی كه له رابردوودا دروست بوون، چاره‌سه‌ر بكات و كۆتایی به‌و پرۆسه گه‌نده‌ڵییه بهێنێت.
پێشتر ''وشه'' ورده‌كاریی راپۆرتی سێیه‌می بڵاو كرده‌وه، تێیدا وردبینی بۆ مووچه‌خۆرانی شه‌هیدان و زیندانی سیاسی و به‌ركه‌وته‌ی كیمیایی و شه‌هیدان كراون و ده‌ركه‌وتووه، ژماره‌یه‌ك له‌وانه شه‌هید و زیندانی سیاسی و به‌ركه‌وته‌ی كیمیایی راستی نین، هه‌روه‌ها به‌شێك له وه‌زیر و بریكاره‌كانی وه‌زیر ئه‌و پله‌یان پێ دراوه و پێشتر ئه‌و پۆسته‌یان نه‌بووه.
وشه/ تایبه‌ت