ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆی سلێمانی كه ئه‌مڕۆ قوفڵی له ده‌رگای زانكۆی سلێمانیدا له‌لایه‌ن هێزێكی ده‌مامكداره‌وه رفیپَنرا.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆی سلێمانی به‌ناوی "ره‌نگین ئه‌بوبه‌كر" كه ئه‌مڕۆ وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك قوفڵی له ده‌رگای زانكۆی سلێمانیدا له‌لایه‌ن هێزێكی ده‌مامكداره‌وه رفێنراوه
ڕوونیشی كرده‌وه كه تا ئێسته چاره‌نووسی ئه‌و مامۆستایه دیار نییه و كه‌سوكاره‌كه‌ی به دوایدا ده‌گه‌ڕێن.
ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ره‌نگین ئه‌بوبه‌كر مامۆستای زانكۆی سلێمانی رای گه‌یاند، له سلێمانی كه‌س خۆی به به‌رپرس نازانێت و كێشه‌ی زۆرمان هه‌یه، بۆیه پێویسته سه‌ره‌تا ده‌رگای زانكۆ قوفڵی لێ بدرێ.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه خۆپێشاندانی زانكۆی سلێمانی به‌رێوه ده‌چێ، هه‌رچه‌نده یه‌كێتی پاره دزراوه‌كانی ئه‌و شاره‌ی له ژێرزه‌مینه‌كاندا ده‌رهێنا و مووچه‌ی پێدان، به‌ڵام ئه‌وان دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته ته‌واوی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت.