بڕیاره له‌ناو دوو رۆژدا وه‌زیرانی ئابووریی حه‌وت وڵاته‌كه كه بۆ ئه‌مساڵ ئه‌ڵمانیا سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، له به‌رلین كۆ ببنه‌وه و تاوتوێی دۆخی ئابووریی ئۆكراینا بكه‌ن تا بتوانێ له‌و جه‌نگه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پاوه، به‌رگری له خاكی وڵاته‌كه‌ی بكات.
پێگه‌ی "
ئه‌هرام"ی میسری ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بڕیاره ئه‌مڕۆ و سه‌بی هه‌ینی، وه‌زیرانی ئابووریی حه‌وت وڵاته‌كه كه پێكدێن له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ڵمانیا، ژاپۆن، كه‌نه‌دا، فڕه‌نسا، ئیتاڵیا و به‌ریتانیا، له به‌رلین كۆ ببنه‌وه و گفتوگۆی رژدی دۆخی ئابووریی ئۆكراینا بكه‌ن، تا بزانن تا چه‌ند ده‌توانن له‌ڕووی ئابوورییه‌وه هاوكاریی كیێڤ بكه‌ن.
ئه‌وه له كاتێكدایه به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌ی رووسیا له 24ی شوباته‌وه له دژی ئۆكراینا به‌رپای كردووه، كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر ته‌واوی دنیا هه‌یه، به‌تایبه‌تی ئۆكراینا كه زیانی گه‌وره‌ی به‌هۆی جه‌نگه‌كه‌وه پێ كه‌وتووه. نرخی ده‌رمان و خۆراك و سووته‌مه‌نی له دنیادا به‌رز بووه‌ته‌وه و چه‌ندان وڵاتی تووشی كێشه‌ی دارایی كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی حه‌وت وڵاته‌كه، تایبه‌ت ده‌بێ به‌وه‌ی به رژدی له‌ڕووی ئابوورییه‌وه پاڵپشتیی ئۆكراینا بكه‌ن، هاوكات هاوكاریی ئه‌و وڵاتانه‌یش بكه‌ن كه به‌هۆی جه‌نگه‌كه‌وه دۆخی ئابووریی وڵاته‌كه‌یان خه‌ریكه به‌یه‌كجاری داده‌ته‌پێت.
له‌وباره‌یه‌وه وه‌زیری ئابووریی ئه‌ڵمانیا كریستیان لیندنه‌ر كه وڵاته‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت وڵاته‌كه ده‌كات، رای گه‌یاندووه كه گه‌شبینه به‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆی و وڵاته‌كانی تریش له كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت وڵاته‌كه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بتوانن هاوكارییه‌كی رژدی ئابووریی ئۆكراینا بكه‌ن. ئه‌و پێی وایه كه ئێسته ئۆكراینا پێویستییه‌كی زۆری به‌و هاوكارییانه هه‌یه.
داوا له هاوتاكانم له وڵاته‌كانی تریش ده‌كه‌م كه هاوكاریی ئابووریی رژدب ئۆكراینا بكه‌ن
له‌لایه‌كی تریشه‌وه وه‌زیری ئابووریی ئه‌مه‌ریكا جانێت یه‌لین له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ ئه‌ڵمانیان رای گه‌یاندووه، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكو داوا له هاوتاكانم له وڵاته‌كانی تریش ده‌كه‌م كه هاوكاریی ئابووریی رژدب ئۆكراینا بكه‌ن. چۆن ئێسته ئۆكراینا پێویستیی به ئه‌وان هه‌یه، به‌هه‌مانشێوه ئێمه‌یش پێویستیمان به ئۆكراینا هه‌یه. ئه‌وه له كاتێكدایه تا ئێسته ئه‌مه‌ریكا ده‌یان ملیار دۆلاری به‌خشیوه‌ته ئۆكراینا.
دوێنێ چوارشه‌میش كۆمسیۆنی ئه‌وروپا رای گه‌یاندبوو، یارمه‌تییه‌كانی ئه‌وروپا بۆ ئۆكراینا له‌لایه‌ن ئه‌وروپاوه به‌رده‌وامه. نۆ ملیاری دۆلاری تریشمان بۆ هاوكاریی ئۆكراینا دابین كردووه.