مایك پۆمپیۆ وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه، ئه‌و شێوازه ئه‌فسووناوییه‌ی ئاشكرا كرد كه وای لێ كردووه كێشی له‌شی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو و خێرا دابه‌زێنێت.
پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، توانیویه‌تی كێشی له‌شی دابه‌زێنێت به پێڕه‌وكردنی شێوازه كۆنه‌كان، نه‌خواردنی یه‌كجاریی نان و مه‌عكه‌رۆنی و برنج و هه‌موو خواردنه خۆشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وه‌رزشكردنی زیاتریش له جاران.
من خواردنی خێرا و شیرینیم خۆش ده‌وێت
پۆمپیۆ كاتێك پرسیاری لێ كراوه له‌باره‌ی نزیكیی له
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، كه به‌ناوبانگه به خۆشه‌ویستی بۆ خواردنه خێراكان، ڕه‌نگه ئه‌و نزیكییه‌ش هۆكاری زیادبوونی كێشی بێت له ماوه‌ی ڕابردوودا، پۆمپیۆ پێكه‌نی و گوتی ئه‌مه ڕاست نییه، چونكه ئه‌و ته‌حه‌دایه ڕاسته بۆ مایك پۆمپیۆ و هیچ كه‌سێكی تر كه توانی به ماوه‌یه‌كی كه‌م زۆرترین كێشی له‌شی له ده‌ست بدات.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، "من خواردنی خێرا و شیرینیم خۆش ده‌وێت، هه‌روه‌ها دیسپلینم نییه"، ئێسته له دۆخێكی باشتردام له ڕووی ته‌ندروستی و حه‌زم بۆ خواردن".
مایك پۆمپیۆ كه ناوی مایكل ڕیچارد پۆمپیۆیه، سیاسه‌تمه‌دار و بازرگانێكی ئه‌مه‌ریكی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا بووه، پێشتر وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی كاری كردووه، هه‌روه‌ها له ساڵی 2011 تا 2017 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا بووه، ماوه‌یه‌كیش ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی پارتی چای و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی نیشتمانی كۆماریش بووه.