بۆچی شووشەی زەیتی زەیتوون سەوزە؟

:: PM:07:28:19/06/2022 ‌

رەنگە زەیتی زەیتوون یەكێك لە بژارە گرنگ و پێویستەكان بێت بۆ تەندروستییەكی باشی مرۆڤ، هەر كاتێك لە بازاڕ بەدوایدا بگەڕێیت، بەتایبەتی هی كۆمپانیا بەناوبانگەكان، رەنگی شووشەكەی سەوزە، پێویستە بزانیت دیاریكردنی ئەو رەنگە هەرەمەكی نییە، پێوەست بە لایەنێكی جوانكاریشەوە نییە.

هەموو جۆرە زەیتەكانی لە سووركردنەوە و چێشتلێنان بەكاریان دێنین، ئەگەری گۆڕانكاریی كیمیایی و تێكچوونیان هەیە، لەوانەیش زەیتی زەیتوون، چونكە هەر دوای كردنەوەی سەری شووشەكەی و بەركەوتنی لەگەڵ هەوادا، پرۆسەی بەئۆكسیدبوون دەست پێ دەكات و ئاساییانە دەست بە شیبوونەوە دەكات. 
ئەگەر چێژ و بۆنی زەیتی زەیتوون گۆڕابێت ئەگەری زۆرە تێكچووبێت
جۆر و كوالیتی زەیتی زەیتوونەكە رۆڵی گەورەی لە ماوەی بەسەرچوونی لە دوای كردنەوەی قەباغەكەی هەیە، بۆیە جیاوازی لە نرخی زەیتی زەیتوونی ئاسایی و فەریكدا هەیە، ئەوان بە شێوازی جیاواز دروست دەكرێن و بۆنی جیاوازیان هەیە، بە گشتی ئەو بتڵە یان شووشەی زەیتەكەی تیادا هەڵگیراوە، رۆلی لە ماوەی بەسەرچوون و بەكەڵكهاتنی بۆ بەكارهێنان هەیە.  

بتڵە رەنگ سەوزەكان ئامرازێكی سادەن بۆ پاراستنی زیتەكە لە تێكچوون، جا شووشە بێت یان پلاستیكی، چونكە رەنگی كاڵ و تێر زەیتەكە دەپارێزێت لە بەركەوتنی تیشكی خۆر، ماری مۆری، شارەای بواری خۆراك دەڵێت، باشترین رێگە بۆ پاراستنی زەیتی زەیتوون، هێشتنەوەیەتی دوور لە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی كە دەبێتە هۆی شیبوونەوەی، بۆیە لێرەدا رۆڵی شووشە سەوزەكان دێت، كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی بەركەوتنی زەیتەكە بۆ ئەو جۆرە تیشكە.

شارەزایان دەڵێن، دوور لە جۆری زەیتوونەكە و شێوەی ئامادەكردن و رەنگی بتڵەكەی، پێویستە بۆ درێژبوونی تەمەن و ماوەی بەسەرچوونی لە شوێنێكی وشك و سارد دوور لە تیشكی خۆر هەڵبگیرێت، لە ماوەی سێ بۆ شەش مانگ لە مێژووی كردنەوەی سەری بتڵەكەیش بەكار بێت، ئەگەر تێبینیش كرا چێژ و بۆنی گۆڕاوە، ئەوە ئەگەری زۆرە تێكچووبێت.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل